ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بیدعە پێناسەكەی و جۆرەكانی و ئەحكامەكانی

بەهەشت
كتێبی (بیدعە: پێناسەكەی و جۆرەكانی و ئەحكامەكانی) لە وەرگێڕانی برای زۆر بەڕێز و زۆر خۆشەویستم (مامۆستا عبد الرحمن سەرچناری) ـ لە پاش خوێندەوە و پێداچوونەوەی بینیم ـ شاكارێكی زۆر جوان و بە نرخە و هەوڵێكی زێڕینە لە بواری وەرگێڕانی كتێبە ڕاست و ڕەسنەكانی زانایانی ئەهلی سوننە و جەماعە بۆ سەر زمانی كوردی بۆ ئەوەی موسڵمانانی كورد زمانیش سوودمەند و بەهرەمەند ببن بەو جۆرە كتێبە زۆر بە نرخ و گرنگانە.
بەڕاستی موسڵمانان لەم كاتەدا لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستیان بە نوسین و پەخش و وەرگێڕان و ڕاگەیاندنی حەق و ڕێنماییەكانی ڕێگای ڕاست هەیە، وە لە هەمان كاتیشدا پێویستیان بەوەش هەیە كە وریا و بێدار بكرێنەوە لەوەی كە پێچەوانەی حەقە لە شیرك و بیدعە و داهێنراوەكان.. چونكە چەندین كەس و تاقم و خەڵكی جۆراوجۆر هەن بانگەواز دەكەن بۆ كەس و شەخس پەرستی و هەروەها بۆ پەیڕەوكردنی جۆرەها بیدعە و لاڕێكردنی ئادەمیزاد لە ئیسلامی پیرۆز.
داواكارم لە خوای گەورە پاداشتی نووسەر و وەرگێڕیش بداتەوە بە (فردوس الأعلی) و ئەم بەرهەمە زۆر گرنگ و بایەخدارە بكاتە زەخیرەی قەبر و قیامەتیان.


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
١.٤٧ مێگا بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٢٠٨٧

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام