خیلافەتى ئەمیرى ئیمانداران عەلی كوڕى ئەبو تالـب رضي الله عنه
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٢/٠١/٠٨ ![]() * ناو و ڕەچەڵەكی: ناوى عەلى كوڕی ئەبو تالیبی كوڕی عەبدولموتەللیبی كوڕی هاشمی كوڕی عەبدمەنافە، ئامۆزای پەیامبەرە sومێردی گەورەی ئافرەتانی دونیایە (فاتیمەى كچی پەیامبەرs)، باوكی هەردوو كچەزاكەی پەیامبەرە صلى الله عليه وسلم حەسەن و حوسەین سەلامی خویان لێ بێ. دایكی ناوی: فاتیمەى كچى ئەسەدى كچی هاشمی كچی عەبد مەنافە، كە یەكەمین كەسێكە لە بنەماڵەى هاشمی لە ئافرەتێكی هاشمی بوو بێت. كونیەكەى: ئەبولحەسەنە، پەیامبەر صلى الله عليه وسلم كونیەی (ئەبو توراب)یشی لێناوە. هەر بە منداڵی موسوڵمان بووە و لەسەر ڕەئی مەشهور هەشت ساڵان بووە. * خێزانەكانی عەلى: * منداڵەكانی: * فەزڵەكانی عەلى: دەتوانین فەزڵەكانی عەلى رضي الله عنه بكەینە سێ بەشەوە: 1. هەندێكی تایبەتە بە خۆیەوە. 2.هەندێكی لەگەڵ ئال و بەیتدایە. 3.هەندێكی تری لەگەڵ كۆمەڵی هاوەڵان. * بەیعەت پێدانی عەلى رضي الله عنه: لە موحەممەدی كوڕی حەنەفیەوە، كە كوڕی عەلى كوڕی ئەبوتالیبە رضي الله عنه ئەڵێ: عەلى هات بۆ ماڵەكەى عوسمان دواى ئەوەى كوشتیان، ڕۆیشتە ماڵەوە و دەرگاكەى پشكۆڵدا، خەڵك هاتن و دایان لەدەرگا، وتیان: ئەوەتا ئەو پیاوە كوژراوە، خۆ نابێ خەڵك بێ خەلیفە بن، جا كەس لە تۆ شایستەتر شك نابەین بۆ ئەم كارە. عەلى پێی گوتن: واز لە من بێنن ! من وەزیرتان بم باشترە لەوەى ئەمیرتان بم. ئەوانیش گوتیان: نەخێر، بەخوا كەس لە تۆ شایستەتر نییە بۆ ئەم كارە، ئەویش وتی: باشە كە هەر واز ناهێنن و هەر ئەبێت من بم، ئەبێ بەیعەت پێدانەكەم نهێنی نەبێ، ئەڕۆم بۆ مزگەوت، هەركەس ئەیەوێ بەیعەتم پێ بدا با بەیعەت بدا، پاشان دەرچوو بۆ مزگەوت و خەڵكی بەیعەتیان پێدا. www.ba8.org |