خوشك و برایان و میوانان و هاوڕێیانی خۆشەویستی ماڵپەڕی بەهەشت ئاگادارتان ئەكەینەوە كە كتێبی [ جیهاد و تێكۆشان لە پێناوی خوادا (جۆرەكانی،حوكمەكانی)چۆنیەتی تێگەیشتنی و پێهەڵسانی رِوونكردنەوەیەكی شەرعیانە و هەڵسەنگاندنێكی واقعیانە] له نوسينى (د.عبداللطيف أحمد مصطفى) كەوتە بازاڕەوە و لەم شوێنانە دەست دەكەوێت:[سلێمانى] 1- كتێبخانەى سوننە،شەقامى مەولەوى، بازاڕى كەنار 2- كتێبخانەى ئيمان،تەلارى كەشتى نوح [هەولێر] 1- كتێبخانى پێشین،فولكەى شێخ محمود،ژێر باڵەخانەى تەلەفزوێنى توركمان 2- كتێبخانەى شافعى،فولكەى شێخ محمود،ژێر باڵەخانەى بازاڕى زانست بۆ كتێب [كۆیە] 1- كتێبخانەى صهيب،بەرامبەر بازاڕى شێخ جەنگى، تەنیشت سەنتەرى ئاسیا [چەمچەماڵ] 1- كتێبخانەى سیما،پشت بازاڕى دۆلارەكە بەڕێوبەرایەتی ماڵپەڕی بەهەشت
12 بەڵگە بۆ ئەو موسوڵمانانەی كە 12ی ڕەبیعی یەكەم ناو دەنێن مەولود و ئاهەنگی تێدا دەگێڕن
نووسەر: ''، وەرگێڕ: زریان سەرچناری/ پێشەكی و پێداچونەوەی: مامۆستا عبدالرحمن حسێن پور
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٢/٠١/٢٥
تێ نەفكرین و بیرنەكردنەوە وای لە موسوڵمانان كردووە كە بەبێ ترس لە لێ پرسینەوەی خوای گەورە بیدعەت (واتە: شتە زیادكراوەكان بۆ دین) تێكەڵ بە دین بكەن، چون هەر موسوڵمانێك تۆزێ بیر لە یەكەمین ڕوكنی ئیسلام بكاتەوە زۆر بەباشی بۆی وەدەرئەكەوێت كە هەروەكو چۆن شایەتی دان بەوشەی پیرۆزی (لاَّ إلَهَ إلاَّ الله) هەیە و پێناسەی ئەهلی تەوحیدە، هەروەهایش ئیقراركردن بە (أَشْهَدُ أن مُحَمَّداً رَسولُ الله) گەورەترین بەڵێن و پەیمانە بۆ دوركەوتنەوە لە بیدعەت، چون هیچ كەس بە موسوڵمان ناژمێررێت هەتا ئیقرار بە پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر موحەممەد نەكات صلى الله عليه وسلم وە بەو ئیقرارەیش هەمو بیدعەتێكی لە خۆی قەدەغەكردووە، چون كاتێك كە دیانی بەوەداهێنا كە موحەممەد صلى الله عليه وسلم نێردراوی خوایە ئەبێ بزانێ كە پێغەمبەر موحەممەد صلى الله عليه وسلم لە لایەن خواوە جگە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام هیچی نەهێناوەو ئیسلامیش بە شەهادەتی قورئان كامڵ بووەو پێویستی بە كامڵ كردن نییە، بەڵام بەداخەوە هەمو ڕۆژێك زیاتر لەڕۆژانی ڕابوردوو لەلایەن موسوڵمانانی نەزانەوە شتی تازە داهێنراوە و تێكەڵ بە دین كراوەو ئەكرێت. یەكێك لەو بیدعانە ئاهەنگ گێڕانە بە بۆنەی یادی لەدایك بونی پێغەمبەرمان موحەممەد صلى الله عليه وسلم كە بەداخەوە لەناو موسوڵماناندا بەبەشێك لە دین چاوی لێ ئەكرێت. سوپاس بۆ خوا كە زانایانی موسوڵمان هەر لە سەرەتای داهێنانی ئەم بیدعەتەوە تا ئێستا بەردەوام موسوڵمانانیان لەحەقیقەتی ئەم بیدعەتە ئاگاداركردۆتەوە. ئەم نامیلكەی كە لەبەردەستانایە لە لایەن برای بەڕێز كاك زریان سەرچناریەوە وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی كوردی لەگەڵ ئەوەدا كە زۆر كورتە بەڵام كۆمەڵە بەڵگەیەكی جوانی لەخۆ گرتووە. هیوادارم كە خوای گەورە بیكات بەهۆی داچڵەكاندنی كۆمەڵێك لە موسوڵمانان. www.ba8.org |