ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
پشكێك لە میراتەكەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم

بەهەشت
خوێنەری بەڕێز: ئەم كتێبەی بەردەستت بریتییە لە (پشكێك لە میراتەكەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم) واتە بەشێكە لەو میراتە زێڕینەی كە لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) بۆمان بە جێ‌ ماوە.
ئەویش بریتییە لە هەڵبژاردەكردنی (200) فەرموودە لە فەرموودە صەحیحەكانی پێغەمبەری خۆشەویستمان صلى الله عليه وسلم.
(أَبُو هُرَيْرَةَ رضي الله عنه) بە بازاڕی مەدینەدا تێدەپەڕێت و تێیدا دەوەستێت و دەڵێت: ئەی خەڵكی بازاڕ چەند دەستەوەسانن !
وتیان: چۆن ئەی (أَبُو هُرَيْرَةَ) ؟
فەرمووی: ئەوە میراتەكەی پێغەمبەرە (صلى الله عليه وسلم) دابەش دەكرێت كە چی ئێوەش لێرەدان و ناڕۆن بەشی خۆتانی لـێ‌ ببەن !
وتیان: ئەی ئەوە لە كوێ‌ دابەش دەكرێت ؟
فەرمووی: لە ناو مزگەوت.
ئەوانیش بە پـەلـە بۆی دەرچوون و ڕۆیشتن بۆ مزگەوت.
(أَبُو هُرَيْرَةَ)یش بۆیان وەستا و چاوەڕێ‌ی كردن تاوەكو گەڕانەوە، ئەنجا پێیانی فەرموو: ئەوە چیتانە ؟
وتیان: ئەی (أَبُو هُرَيْرَةَ) ڕۆیشتین بۆ مزگەوت و چوینە ژوورەوە كە چی هیچمان نەبینی دابەش بكرێت !
(أَبُو هُرَيْرَةَ)یش پێیانی فەرموو: ئایا لە ناو مزگەوتدا كەستان نەبینی ؟
وتیان: بەڵـێ‌، كەسانێكمان بینی نوێژیان دەكرد، وە كەسانێكی تر قورئانیان دەخوێند، وە كەسانێكی تریش باسی حەڵاڵ و حەرامیان دەكرد.
(أَبُو هُرَيْرَةَ)یش پێیانی فەرموو: ئەی داماوینە، ئا ئەوە میراتەكەی (مُحَمَّد)ە (صلى الله عليه وسلم).


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٢.٥٥ مێگا بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٢٩٦٩

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام