ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
چل فەرموودەكەى نەوەوى

بەهەشت
خوێنەری بەڕێز: ئەم كتێبەی بەردەستت:
ـ یەكێكە لە گرنگترین و بەسوودترین كتێبەكانی پەروەردەكردن و پێ‌گەیاندنی تاكی موسڵمان..
ـ وە یەكـەمین كتێبـە كە لە لایەن زانایان و قوتابیانی عیلمی شەرعـی ئەهلی سوونە و جەماعەوە بە دەرس دەوترێتەوە لە بواری فەرموودە و بە مەبەستی ئاشناكردنی تاكی موسڵمان بە بنەماكانی ئیسلام و پەروەردەكردن و پێ‌گەیاندنیان لەسەر ئەو بنەمایانە.
ـ وە یەكێكە لەو كتێبە ڕەسەن و نایاب و دەگمەن و ناوازە و پڕسوودانەی
كە زانایانی ئیسلام بایەخێكی زۆری كەم وێنەیان پێ‌داوە بە شەرح كردنی و لێكدانەوەی و نزیك كردنەوەی واتا و مەبەستی دەقەكانی لە خوێنەری موسڵمان.
ـ هەروەها یەكێكە لەو كتێبە پڕسوودانەی كە (وَضَعَ اللَّهُ لَهُ الْقَبُولَ فِي الأَرْضِ).
هەموو ئەمانەش دەگەڕێنەوە بۆ دوو هۆكاری سەرەكی:
1 ـ گرنگی و بایەخ و پڕسوودی خوودی كتێبەكە و بابەتەكانی.
2 ـ ئیخلاص و نیاز و مەبەست پاك و چاكی دانەرەكەی زانای بەناوباگ (مُحْيِي الدِّين النَّوَوِي / 631 - 676 هـ) ڕەحمەتی خوای لێبێت.
وە سوپاس بۆ خوای پەروەردگارم دەیان جار ئەم كتێبەم بە دەرس وتوەتەوە بە موسڵمانانی شارەكەم.. وە هەر لە مێژەوە خولیای وەرگێڕانی بووم بۆ سەر زمانی كوردی گەلەكەم بۆ ئەوەی سوودی زیاتر بە تێكڕای برا و خوشكەكانم بگەیەنم ـ بە تایبەت قوتابیانی عیلم ـ لە هەموو شوێنەكانی تری ئەم كوردستانە: (لِتَزْدَادَ بِـهَا النَّفْعُ وتَعُمَّ الفَائِدَةُ).

فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
١.٨٥ مێگا بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٢٧٠٩

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام