ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بەچی پێشوازی لە ڕەمەزان بكەین؟

بەهەشت
لە ڕاستیدا بۆچوون و بیركردنەوەی خەڵك جیاوازەو هەوڵ وكۆششیان جۆراوجۆرە سەبارەت بە چۆنێتی پێشوازی كردن لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و چۆنێتی بەكارهێنانی كاتە بەنرخەكانی و سەرقاڵبوونیان بەچەند كاروكردەوەیەكەوە كەئەو ڕۆژگارەی پێ بەسەردەبەن.
* بۆیە تێیاندایە بەتەمبەڵی وبێكاری وخەوتن وبێ ئاگایی لەپەرستن پێشوازی لێدەكات.
* وە تێیاندایە بە خۆ تەرخانكردن بۆ شاشەی تەلەفزیۆنەكان وسەیركردنی زنجیرە تەلەفزیۆنەكانەوە پێشوازی لێدەكات.
* وە تێیاندایە پێشوازی لێدەكات بە بەبێداری شەوانەو، بەسەربردنی كات لە میوانداری و ڕۆیشتن بۆ بازاڕەكان و ڕیستۆرانت و هاوشێوەكانی.
* وە تێیاندایە پێشوازی لێدەكات بە زێدەڕۆیی كردن لە خواردن وخواردنەوەو دروستكردن وداهێنانی جۆری نوێی خواردن، وەك بڵێی ڕەمەزان مانگی خواردن وخواردنەوەیە نەوەك مانگی بەڕۆژوبوون !!!
* بەڵام سەركەوتووان ئەوانەی كە خوای پەروەردگار چاكەی بۆیان وویستوە، وە چاوەكانیانی ڕۆشن كردۆتەوە بە بینینی حەق وڕاستی، و جیاكردنەوەی حەق وباتڵ، بەڕاستی ئەوانە بە خۆشحاڵی وڕووخۆشی موژدەو هۆشمەندیەوە بەرەوپیری دەچن وپێشوازی لێدەكەن، لەبەرئەوەی ئەوان ئەو هەل وفرسەتە لەو مانگەدا دەبینن كەبەهۆیەوە خوا لە تاوانەكانیان خۆشبێت وسەرپێچی وهەڵەكانیان بسڕێتەوە، چونكە ئەو مانگە مانگی لێخۆشبوون وڕەحمەت وڕزگاربوونە لەئاگر


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٧٥٢.٤٦ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٢٣١٥

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام