ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
ڕۆژێك لە ژیانی ڕۆژووەوان

بەهەشت
ڕۆژێك لە ژیانی ڕۆژووەوانێك
- ئەوە ڕۆژێكی تایبەتە و پڕە لە خواپەرستی و گوێڕایەڵی...
- ڕۆژێكی هاوپشكە بە كردەوە چاكەكان و دەستكەوتە بەنرخەكان...
- ڕۆژێكە كە خۆری هیواو ئاواتەكانی تێدا هەڵدێت...
- ڕۆژێكی بەتاڵە لە تاوان و سەرپێچی...
- ڕۆژێكی درەوشاوەیە بە هاوكاری و خۆشەویستی و چاكەكاری و گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی...
- ڕۆژێكە دەتگەیەنێت بە بەهەشتی پەروەردگارت، كە خالقی ئاسمانەكان و زەویە...
سەرەتا: بەئاگایی دڵ
سەرەتا – ئەی خۆشەویست- بە ئاگایی و وریایی دڵ دەبێت لە ژەنگی بێ ئاگایی، ئەو حاڵ و بارە ناهەموارو ناخۆشە بهێنە پێش چاوی خۆت كە تێیدایت لە شوێنكەوتنی ئارەزوو تاریكی بێ ئاگابوون، لە هەمان كاتیشدا بیر لە پۆشینی پەروەردگارت بكەرەوە بۆ تاوانەكانت و جوانی وفراوانی لێخۆشبوونی خوایی بەرامبەر بە تۆ، لەكاتێكدا تۆ پشتت لێیكردووەو لێی ڕادەكەیت!
جا ئەگەر لەگەڵ ئەم خەیاڵەدا، نیەتێكی پاك وبێگەردت هەبێت، و ئیرادەیەكی بەهێز، و بڕیارێكی ڕاستگۆیانە، ئەوا هەموو ئەمانە پاڵت پێوە دەنێن بۆ قۆستنەوەی كاتەكانی ئەم مانگە و پڕكردنەوەیان بە پەرستنی خوای تاك وتەنها كە هەموو ئەو چاكانەی بەرامبەر بە تۆ كردووە، ئەو كاتە یادو سوپاس وستایشی دەكەیت، و ئەندامەكانی جەستەت هیلاك دەكەیت لە خزمەت دروستكارەكەیدا، بە نیەتی گەیشتن بە ڕەزامەندی ئەو و بردنەوەی بەهەشتە بە پێزو بەنرخەكەی...


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
١.٢٧ مێگا بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
١٣٥١

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام