ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
تایبەتمەندی و ئەركەكانی دە شەوی كۆتایی ڕەمەزان

بەهەشت
ئەوە سێ‌ بەشی مانگی ڕەمەزان ڕۆیشت، تەنها سێ‌ یەكی ‏مانگ ماوە، ئەم سێ‌ یەكەش بریتیە لە دە شەوی كۆتایی ‏مانگی ڕەمەزان، كە بریتین لە باشترین ڕۆژەكانی مانگ، وە ‏بەشێوەیەكی ڕەها شەوەكانیشی باشترین شەوی ساڵن.‏
تا دوێنێ‌ بە خۆشحاڵی وبەختەوەریەوە پێشوازیمان دەكرد لە ‏ڕەمەزان، وا ئێستا زۆرینەی مانگەكە ڕۆیشت و پشتی هەڵكرد، ‏هیچی لێ‌ نەمایەوە تەنها چەند شەووڕۆژێكی كەم و دیاریكراوی ‏نەبێت....‏
خەڵكی توێشووی باشیان كۆكردەوە لەو بەشەی ڕەمەزان كە ‏ڕۆیشت، بە ڕۆژ بە ڕۆژوو دەبوون و بەشەو نوێژیان دەكرد و ‏قورئانیان دەخوێندو خێروسەدەقەیان دەكردو هەوڵ ‏وتێكۆشانیان دەكرد لەكردەوەی چاكداو وازیان لە خراپەو كاری ‏نادروست هێنابوو، بۆیە پاداشت و چاررەنووسی پاك وچاك ‏چاوەڕوانیانە، بەڵام لەم دە شەوەی مانگ كە ماوە ئەركی ‏زیاتریان لەسەرە.‏
‏ لەگەڵ ئەوەشدا كەسانێكی تر خراپەیان كردو نوێژو ڕۆژوویان ‏پشتگوێ‌ خست وكەمتەرخەمییان تێداكرد، وپشتیان لە قورئان ‏كرد، وچرووكیان نواند لەماڵ وسەروەت و ساماندا لەوەی كە ‏بیبەخشن لە ڕێگا و پێناوی خوادا، بۆیە تووشی خەسارەتمەندی ‏وزیانبارییەكی ئاشكرابوون بەو هۆیەوە.‏
‏ جگە لەوەی كە خوای بەسۆز ومیهرەبان لەم دە شەوەدا ‏هەلێكی ڕەخساندووە بۆ چاكەخوازان بۆ ئەوەی زیاتر چاكە ‏بكەن بە پیشەی خۆیان، و هەروەها بۆ ئەوانەی كە خراپەیان ‏كردووە فریای خۆیان بكەون وئەم شەوە زێڕینانە لەكیس نەدەن ‏و بیقۆزنەوە لە گوێڕایەڵی خوای دروستكاری زەوی وئاسمانەكان، ‏چونكە بە ڕاستی كردەوەی مرۆڤ بە پێی كۆتاییەكەیەتی.‏


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٧١٣.٠٢ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
١٨٠٨

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام