ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
خوشكی ڕۆژووانم ئاگاداری تـاوان و سەرپێچیەكان به و لە یادت نەچێت كە... !!‏

بەهەشت
خوشكە ژیرەكەم: زۆرن ئەو ووتە و باسانەی كە ئاراستەی تۆی بەڕێز دەكرێن، و بەر گوێت دەكەون، ‏جارێك لەبواری بیروباوەڕ، و جارێكی تر لە بواری پەروەردەدا، یان لەبورای مافی ژن و مێردایەتی،... هتد ‏، بەڵام من ئەم جارەیان بەهۆی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ـ لەم نامیلكەدا ـ دەمەوێت چەند ووتە و ‏ئامۆژگاریەكت پێشكەش بكەم... ووتە و ئامۆژگاریەكان ووتەی كەسێكی دڵسۆزە بەرامبەر بە خوشكی ‏خۆی و كەسێك كە لەدواڕۆژی بەرامبەرەكەی دەترسێت و هەموو خێر و چاكە و خۆشیەكی بۆ دەوێ‌، بۆیە ‏داواكارم بەگوێ‌ دڵا گوێبیستیان بێت و لە ژیانی ڕۆژانەتدا پیادەیان بكەیت و ڕەچاویان بكەی، بۆ ئەوەی ‏بەهۆیانەوە ـ بە ویست و پشتیوانی خوای پەروەردگار ـ سەركەوتوو و سەرفرازی دونیا و دواڕۆژ بێت.‏
ئامۆژگاریەكانیشم: ئاگاداركردنەوەی تۆی گوێڕایەڵە لە تاوان و سەرپێچیانەی كە ڕەنكە لەم مانگە ‏پیرۆزەدا تووشت ببن، و چەند یاد خستنەوەیەكی تۆی بەڕێزە.‏
چونكە چاكی و تەندروستی تۆی ئافرەت چاكی و تەندروستی تاك و كۆمەڵگای موسڵمانە... ئەی ‏نەتزانیوە: دایكان و خوشكان بەشێكی بنەڕەتی كۆمەڵگان ؟!‏
وە ئایا ئاشكرای بەڕێزتان نیە كە كچانی موسڵمان و هاوسەری پیاوان هەر لە ئافرەتانن ؟!‏
و خوشكانی باوكان و دایكانی بەڕێزیشمان هەر لە وانن ؟!‏
وە ئەوەش ڕوونە لەلات كە ئافرەتان نیوەی كۆمەڵگان و ئەو نیوەكەی تریش هەر لەوان دەبن ؟
جا ئیتر چۆن دەبێت موسڵمان حەز لە خێر و چاكەیان نەكات ؟! و ئومێدی سەرفرازیانی نەبێت ؟ ‏


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٣٩٢.٠٩ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
١٩٣٣

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام