ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
چۆن تەوبە بكەم؟

بەهەشت
جا ئەم چەند دێڕە دیاری منە بۆ هاودەردەكانی هاوڕێم:‏
بۆ ئەوانەی بە دەست تاوانەكانیانەوە گیرۆدە بوون.. ؟!‏
بۆ ئەوانەی تاوانەكانیان بەندی كردون.. ؟!‏
بۆ ئەوانەی ستەمی زۆریان لە خۆیان كردوە.. ؟!‏
بۆ ئەوانەی زۆرێك لە تاوان ئەنجام دەدەن و كەمجار تەوبە دەكەن.. ؟!‏
بۆ ئەوانەی زۆرجار بڕیاری تەوبە كردن دەدەن.. بەڵام دوای دەخەن..؟!‏
بۆ ئەوانەی تاوانەكانیان لەو پەروەردگارە بە ڕەحمە دوری خستونەتەوە..؟!‏
بۆ ئەوانەی تاوانەكانیان بوە بە باعیسی دواكەوتنیان لە قافڵەی پیاوچاكان..؟!‏
بۆ ستەمكارێلێكی تاوانپیشەی ئەمسالی ئێمە.. ؟!‏
[هەروەها بۆ:‏]
ئەوانەی هیچ دەرگایەكی خراپە نەماوە لێیان نەدابێت..؟!‏
بۆ ئەوانەی لە تەمەنیان قورئانیان نەخوێندوە..؟!‏
بۆ ئەوانەی لە تەمەنیان سوژدەیەكیان بۆ خوا نەبردوە..؟!‏
بۆ ئەوانەی لە تەمەنیان تامی باوەڕیان نەچەشتووە..؟!‏
بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت بە ڕاستی تامی ژیان بچەژن..؟!‏
بۆ ئەوانەی زۆر تاوانبارن، واشئەزانن چاكە كارن، و هیچیان نەكردوە..؟!‏
بۆ ئەوانەی بە دوای پڕكردنەوەی كەلێنەكانی ژیانیاندا ئەگەڕێن.. ؟!‏
بۆ ئەمانە و جگە لەمانیش.. ئەم دیاریە پێشكەش دەكەم..‏
بە هیوای ئەوەی: پوچەڵكەرەوەی پیلانەكانی شەیتانە مرۆیی و جنۆكەییەكان بێت كە دەیانەوێت كەس تەوبە ‏نەكات و ببنە بەربەستی ڕێی تەوبەكردن.‏
بە هیوای ئەوەی: ڕێنشیاندەری تاوانبار بێت بۆ چۆنێتی تەوبەكردن، ڕێنمایی كاری تەوبەكار بێت بۆ چۆنێتی ‏بەردەوام بوون..‏
بە هیوای ئەوەی: ئەو ئاوە سازگارە ساردە بێت كە لە دوای گەرما و شەكەتیەكی زۆر دەخورێتەوە..‏
بە هیوای ئەوەی: فێنكی دەرونەكان بێت..‏
لە بیرت نەچێت عیبرەت بە ڕێكی كۆتاییە.. نەك كەموكورتی سەرەتا
دواكارم لە خوای گەورە سود بە من و برا و خوشكانم بگەیەنێت، ئەوەشی عەیبێكی تێدا دەبینێت بەخیلی ‏نەكات لە ئامۆژگاری، ئەوەشی سودێكی لێدەبینێت دوعایەكی خێر بكات، بەسم بێت خوا دوعایەكی خێری یەكێكتان ‏بۆ من قبوڵ بكات.‏


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
١.١٩ مێگا بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٣٩٤١

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام