ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
ئازادی بیروڕا

بەهەشت
سوپاس و ستایش بۆ خودا، وە درود و سڵاو لەسەر پێغەمبەری خودا و خزم وكەس و هاوەڵانی و ‏ئەوانەی شوێنی هیدایەت و ئاینەكەی دەكەون، دوای ئەوە: قسەوباس زۆر دەەكرێت لەسەر (گفتوگۆی ‏ئاینەكان و ئازادی دەربڕین و ئازادی پەیڕەوكردنی ئاین) لەسەر ڕوپەڕی ڕۆژنامە و ماڵپەر و كەناڵە ‏ئاسمانیەكان و لە گردبوونەوە و تایبەت و گشتییەكان، ئەگەر موسڵمان لە بنەچەی ئەم بۆچوونانە ‏بگەڕێت دەبینێت سەرچاوەی لە جوولەكە و گاور و عەلمانیەكانەوە گرتووە، كە ڕەهان لە هەموو بەهاو ‏و بیروباوەڕێكی ئاسمانی و ڕەوشتێكی بەرز، وە بەو شێوازەی كە ئەوان دەیانەوێت هیچ پاڵپشتێكی لە ‏قورئان و سوننەتدا نییە، ئەوە نەبێت كە هەندێك لە لایەنگرانی ئەو ئازادیانە لێیان تێكچووە و جیاوازی ‏ناكەن لە نێوان ئەو بابەتانە و شەریعەتی خودا، و ئەوەی كەخودا یاساغی كردووە لە گوفتار و كردار، ‏وە جیاوازی لەنێوان ڕاست و ناڕاست و هیدایەت و گومڕایی.‏
‏ ‏ من لێرەوە: ڕووی گوتارم ناكەمە دوژمنانی ئیسلام، بەڵكو لەگەڵ ئەوانەدا دەدوێم كە قایل و ‏ڕازی بوون خودا پەروەردگار و یاسا دانەریان بێت و محمد (صلی الله علیە وسلم) پێغەمبەریان بێت ــ یان ‏ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەكەن ــ بانگیان دەكەم بۆ ئەوەی خۆڕاگربن لەسەر ئیسلام و پابەندبن پێوەی ‏تێكڕا لە بیروباوەڕ و بەرنامە و شەریعەت، ئەوە ئەو ڕێگە ڕاستەیە كە هەموو موسڵمانێك داوا دەكات لە ‏نوێژەكانیدا: كە خودا ڕێنمونی بكات و بیخاتە سەر ئەو ڕێگەیە ‏.

فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
١.٢١ مێگا بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
١٧٧٧

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام