ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
چۆنێتى نوێژى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە تەكبیرەى ئیحرامەوە تاكو سەلام دانەوە

بەهەشت
لە كاتێكدا بابەتی ئەم پەرتۆكە ئاشكراكردنی سوننەتی پێغەمبەری خوایە صلى الله عليه وسلم لە نوێژدا، شتێكی بەڵگە نەویستی تیایدا پابەند نەبم بە مەزهەبێكی دیاریكراوەوە، بەڵكو ئەوەی تێدا باس دەكەم كە جێگر و سەلمێنراوە لە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم هەروەكو بۆچونی فەرموودەزانان ـ لە كۆن و تازەشدا ـ چۆن بووە، ووتەیەكی باشیشی ووتووە ئەو كەسەی كە فەرموویەتی •:
[أهلُ الحَديثِ هُمُ أهلُ النَّبي وَإن لمَ يَصحبوا نَفسَهُ أنفاسَهُ صَحِبوا]
لە بەر ئەوە ـ إن شا‌ء الله تعالی ـ ئەم پەرتۆكە كۆكەرەوەی هەموو ئەو فەرموودانەی كە بڵاو و پەرتەوازەن لە ناو پەرتۆكەكانی فیقە و شەریعەت و فەرموودەدا ـ سەرەڕای هەموو ئەو جیاواز و خلافەی كە لە نێوان مەزهەب و بۆچوونەكاندا هەیە كە پەیوەندیان بە بابەتەكەوە هەیە ـ لە كاتێكدا هیچ لەو پەرتۆكانە مەزهەبانە هەموو ڕەوایی نەگرتۆتە خۆی، وە ـ إن شا‌ء الله ـ ئەو كەسەش كە پێ‌ی هەستێت لەو كەسانە دەبێت كە خوای پەروەردگار بە توانای خۆی هیدایەتی داوە [ لِمَا اخْتَلَفُواْ فِيهِ مِنَ الْحَقِّ بِإِذْنِهِ وَاللّهُ يَهْدِي مَن يَشَاء إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ] واتە: بۆ ڕەوایی لەو شتانەی كە تیایدا جیاوازن، پەروەردگاریش وویستی لە سەر هەر كەسێك بێت ڕێنمووی دەكات بۆ ڕێگای ڕاست.
پاشان من كە ئەو پەیڕەوەم بۆ خۆم داناوە ـ كە بریتی یە لە پابەند بوون دەستگرتن بە سوننەتی (صحیح) ی پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم ـ وە پیادەشم كردووە لە پەرتۆكەدا و جگە لەمیش ـ كە بە پشتیوانی خوای پەروەردگار لە ناو خەڵكدا بڵاو دەبێتەوە ـ دەمزانی دڵنیا بووم لەوەی كە ئەوە هەموو گرووپ تایفە و مەزهەبەكان قایل ناكات، بەڵكو هەندێك، یان زۆریان زمانی توانج و تانە، و پێنووسی لۆمەكاریم تێدەكەن، ئەوەش هیچ كاریگەریەكەم تێ‌ناكات، چونكە من ئەوەش دەزانم كە ڕازیكردنی خەڵك مەبەستێكە هەرگیز پێ‌ی ناگەیشترێت.

فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
١.١١ مێگا بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٣٠٢٥

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام