ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
مامۆستا ڕەمەزان كەركوكی نموونەی بانگخوازێكی سەلەفی

بەهەشت
سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی كە لە دوای ‏پێغەمبەران لە هەموو سەردەمێكدا كۆمەڵێك زانا ‏ومامۆستای هێشتووەتەوە: بانگەوازی گومڕایان دەكەن بۆ ‏هیدایەت و ڕێگای ڕاست، وە ئارام دەگرن لەسەر ئەو ‏ڕێگایە، بە پەرتووكەكەی خوا دڵە مردووەكان زیندوو ‏دەكەنەوە، وە بە ڕووناكی ئاینەكەی كەسانی كوێر و ‏كوێرەوەر چاو ڕۆشن دەكەن، جا بۆیە چەندین كوژراوی ‏دەستی شەیتانیان زیندوو كردەوە، وەچەندین سەرگەردان ‏و سەرلێشێواویان گێڕایەوە بۆ سەر ڕێگای ڕاست. ‏
ئای چەندە جوانە شوێنەواری زانایان لە سەر خەڵكی، ‏وە چەندە ناشیرینە شوێنەواری خەڵكی لە سەر ئەوان!!!.‏
وە گۆڕانكاری زیادەڕەوەكان و ئەو شتانەی كە ‏پوچەڵكارەكان دەیدەنە پاڵ دین، وە هەڵەی نەزان و ‏نەفامەكان لە كتێبەكەی خوا دوور دەخەنەوە، وە هەڵەی ‏ئەو بیدعەچیانەش ڕوون دەكەنەوە كە دروشم و ئاڵایان ‏بیدعەیە ودەرگای فیتنەیان كردوەتەوە.‏
ئەوانە لە ناو خۆیاندا بەرامبەر بە قورئان بۆچونیان لەیەك ‏جیاوازە، پێچەوانەی قورئانیش كار دەكەن، وە ‏هەمووشیان لەوەدا كۆك و یەكدەنگن كە جیاوازی دروست ‏بكەن بەرامبەر بە قورئان، وە بەبێ‌ عیلم وزانیاری بەناوی ‏خواوە، وە بەناوی قورئانەوە قسە دەكەن، وە ئەو دەقانە ‏دەهێننەوە بە بەڵگە كە موتەشابیهە و چەند مانایەك لە ‏خۆدەگرێت، وە بەو شوبهانەی كە بڵاوی دەكەنەوە، فێڵ ‏لە خەڵكی نەشارەزا دەكەن بەوەی كە ڕاستیەكان ‏دەشێوێنن، جا پەنا دەگرین بە خوای گەورە لە فیتنەی ‏گومڕاكەران


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٥٢١.٤٤ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
١٧٧

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام