ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
چەند پرسیارو وەڵامێك دەربارەى ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەى یادى لە دایك بوونى پێغەمبەر محمد صلى الله عليه وسلم

بەهەشت
لەناو موسڵماناندا لە لای هەندێ‌ كەس بووەتە عیبادەت وە لە لای هەندێ‌ كەس بیدعەیە ئەویش مناسەبەی ‏ئاهەنگ گێران بۆ یادكردنەوەی لەدایكبوونی پێغەمبەری خوایە ‏صلى الله عليه وسلم‏ خەڵكی لافیتە هەڵدەواسێت، خەڵكی ‏شیرینی دابەش دەكات دەڵێن ئێمە پێغەمبەرمان ‏صلى الله عليه وسلم‏ خۆش دەوێت وەمامۆستا گیان خەڵكی زۆربەی لەسەر ئەم ‏شتەن وە ئەو كەسانەی كەدەڵێن دروستە یادی لە دایكبوونی پێغەمبەر ‏صلى الله عليه وسلم‏ بكەین و كە ئەوە تاعەت و گوێڕایەڵی ‏یە كە ئەمە لە خوا نزیكمان دەكاتەوە دەڵێن ئەمە دروستە وە ئەو كەسانەی كەدەڵێن دروست نیە هیچ ئایەتێكیان ‏بەدەستەوە نیە بگرە هەتاوەكو حەدیسێكی (زەعیفیش)نیە بەدەستیانەوە چی مانع‌و ڕێگرێك هەیە ئێمە ‏‏(ئیحتفال ـ ئاهەنگ)بكەین بەو مەولودەوە كە خوای پەروەردگار دەفەرمووێت: [مَا آتَاكُمْ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا ‏] (الحشر: ٧)‏‎ ‎‏.‏
واتە: ئەوەی پێغەمبەر ‏صلى الله عليه وسلم‏ پێ‌ دان و بۆی هێناون وەری بگرن وە ئەوەی لێتانی قەدەغەكرد وازی لێ بهێنن).‏
[وەڵامی پرسیارەكە:‏]
برای بەڕێزم گومانی تێدا نیەو دیارە لای هەر كەسێك خاوەنی علم بێت ئەمڕۆ ئێمەی موسڵمانان لەسەردەمی ‏غوربەت داین وەكو پێغەمبەر (‏صلى الله عليه وسلم‏)دەفەرمووێت: (دینی ئیسلام بە غەریبی سەری هەڵدا، وە دەگەڕێتەوە باری ‏غەریبی).‏
وای لێدێت تەوحید لای خەڵك غەریب دەبێت، سوننەت لای خەڵك غەریب دەبێت، بەڵام ئەوەی كە شیركە كە ‏بیدعەیە كە خورافەتە ئەوە لە دیندا بڵاو دەبێتەوە لای خەڵك، بۆیە عبدالله كوڕی مسعود ‏رضي الله عنه‏ دەفەرمووێت: ‏‏(ئێوە حاڵتان چۆن دەبێت ئەگەر فیتنەیەك ڕووی تێكردن بچووك لەم فیتنەیەدا دەمێنێتەوە تاوەكو پیر دەبێت)، ‏واتە: تەمەنێكی زۆر ئەو فیتنەیە دەمێنێتەوە ئەم بچووكە تاوەكو بۆتە گەورە هەر ئەم فیتنەیە لەبەر چاوو بووە، ‏وەگەورەكەش تاوەكو پیریش بووە ئەم فتنەییەی هەر بینیوە ئەم فیتنەیە خەڵك بە سوونەتی دادەنێت بۆ؟ ‏چونكە چەندەها ساڵ دەڵێت من بینیومە ئەم شتە هەبووە كە بووە كەواتە سوننەتە ئەگەر ئەم (منكر)ە ئەم ‏فتنەیە ئەم بدعەیە كەسێك لە ئەهلی علم بیەوێت بیگۆڕێت ئیبن مسعود ‏رضي الله عنه‏ دەڵێت (خەڵكی دەڵێت ئەوە ‏سوننەتیان گۆڕی دینی تازەیان هێنا) وتیان ئەی أبو عبدالرحمن،ئەی عبدالله كوڕی مەسعود ئەم فیتنەیە كەی ‏دێت كەوا سوننەت و بیدعەت لە خەڵكی تێكەڵ دەبێت خەڵكی چاكی بەلاوە خراپ دەبێت و خراپی بەلاوە چاك ‏دەبێت سوننەت لەخەڵك دەبێت بە بیدعە،بیدعە لە خەڵك دەبێت بە سوننەت كەی ئەمە دێت ؟ (عبدالله كوڕی ‏مەسعود ‏رضي الله عنه‏) فەرمووی: كاتێك وای لێدێت سوننەت لای خەڵك دەبێت بە غەریب و بیدعە لای خەڵك دەبێت ‏بەسوننەت كە فەقێ‌ و عالمی ڕاستەقینەی دین كەم بوون بەڵام خەتیب زۆرن....

فایلی هاوپێچ:
کێش
١.٩٣ مێگا بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٢٤٨٨

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام