ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
ئەی لاو بیروباوەڕێكی ڕاستەقینە وەربگرە‏

بەهەشت
براو خوشكی لاوو بەڕەوشت‌و خاوەن بیروباوەڕی ڕاستم، لێرەدا وەكو بەشی یەكەمی زنجیرە ‏باسەكەمان بەناوی (زنجیرە پەیامێك بۆ لاوان)، سەرەتا باسی (بیرو باوەڕٍ)تان بۆ دەكەین بەهیوای ‏ئەوەی سەرەتا هەم خۆم‌و دواتر ئێوەی بەڕێزیش سودی لێ ببینن، ئەوەش بە پشت بەستن بەئایەتە ‏پیرۆزەكانی خودای گەورەو فەرموودە ڕاستەكانی پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم‏)و وتەو نمونەكانی هاوەڵە بەڕێزەكان ‏‏... هتد. چونكە یەكەم شت كەمرۆڤ لەسەری هەڵدەسەنگێندرێت ئەوەیە كە تاچەند هەڵگری بیروباوەڕێكی ‏چاك ‌و ڕاستەقینەیە. وە یەكەم شت كەخودای گەورەش لێمان داوا دەكات پەرستنی خودایە بەتاك‌و تەنها، ‏وەكو لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: ‏ [ وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ] سورة الذاريات، آية 56‏. واتە " ‏من جنۆكەو مرۆڤم دروست نەكردووە ئیللا بۆ ئەوە نەبێت كە بەتەنها من بپەرستن ".‏
بۆیە بەتەنها پەرستنی خودای گەورە ئەركی سەرەكی هەموو دروستكراوێكی خودای گەورەیە، جا چ ‏مرۆڤ بێت یاخود جنۆكە یاخود دروستكراوەكانی دیكەی خودای گەورە.وە لەفەرمودەكەی پێغەمبەری خودا ‏هاتووە، كاتێك (معاژی كوڕی جبل) دەنێرێت بۆ (یەمەن) و پێی دەفەرموێت:‏ [ إنك تأتي قوما من أهل الكتاب فليكن أول ما تدعوهم إليه شهادة أن لا إله إلا الله ] متفق عليه.‏
واتە " تۆ دەچێتە لای نەتەوەیەك كە خاوەن كتێبن واتە (جولەكەو گاورن)، بۆیە یەكەم شت كە تۆ ‏دەبێت بانگەوازی بۆ بكەی ئەوەیە كە (شایەتمان بڵین) بەوتنی (لا إلە إلا اللە)، واتە یەكەم شت كە گرنگە ‏بانگەوازی لەبۆ بكەی یەكتاپەرستی خودای گەورەیە ". بۆیە نیازو نیەتی ئێمە بەپشتیوانی خودای گەورە ‏ئەوەیە كە بیروباوەڕێكی ڕاست‌و پتەو كە (بیرو باوەڕی ئەهلی سوننەو جەماعەت)ە، لەدڵی گەنج‌و ‏لاوەكانماندا بچێنین كە دوور بێت لەشیرك‌و خورافیات‌و شتی ئەفسانەیی، وە بەپشتیوانی خودای گەورە ‏هەوڵ بدەین بەهەموو لایەك براو خوشكانی ئیماندار وا فێربكەین كە گرنگترین شت لەلای ئوممەتی ئیسلام‌و ‏لەلای ئەهلی سوننەو جەماعەت ئەوەیە كە (یەكتاپەرست) بن ‌و زۆر گرنگی بدەن بە بیروباوەڕ.‏
بۆیە داواكارین لەخودای گەورە بیروباوەڕێكی ڕاست‌و پتەومان پێ ببەخشێت‌و لەسەری بمێنینەوەو ‏بەوەوە بمرین‌و لەكاتی زیندوو كردنەوەشماندا هەر بەو بیروباوەڕەوە هەستین... ئامیین


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٨٩٣.٤٨ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٢١٣٣

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام