ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
600 فەرموودەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بۆ منداڵان

بەهەشت
گرنگی‌و بایەخ دان بە فەرموودەكانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەركی سەرجەم موسڵمانانە هەركەس بە گوێرەی توانای خۆی، چونكە سوننەتی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم روونكەرەوەی قورئانی پیرۆزەو رووناك كەرەوەی رێگای ژیانە، وە ئەو فەرموودانە هەروا بە ئاسانی بە ئێمە نەگەیشتووە، بەڵكو زانایان لە هاوەڵان‌و دوای ئەوانیش ژیانی خۆیان بەخشیوە تا ئەو فەرموودانەیان بۆ ئێمە كۆكردۆتەوەو صەحیحیان لە لاوازو هەڵبەستراو جیا كردۆتەوە، هاوەڵی وا هەبووە كە زانیبێتی فەرموودەیەك هەیە لە لای كەسێك‌و ئەم نەیبیستووە ئەوا بۆی دەڕۆی‌و چەندەها شارو دێ‌و ووڵاتی دەبڕی تا دەگەیشتە ئەو كەسەو فەرموودەكەی لێ‌ وەردەگرت، بۆ نمونە عەمری كوڕی عاص (خوای لێ‌ رازی بێت) دوو مانگ ڕێ‌ دەبڕێت تا لە مەدینەوە دەگاتە میسر بۆ وەرگرتنی تەنها فەرموودەیەك كە ئەو نەیبیستووە، هەروەها جابری كوڕی عەبدوڵا (خوایان لێ‌ رازی بێت) دوو مانگ ڕێ‌ دەبڕێت لە مەدینەوە بۆ شام تا یەك فەرموودە وەردەگرێت لە كەسێك كە ئەم نەیبیستووە، هەروەها زانایانی تر لە فەرموودەناسان ووڵاتی خۆیان جێ‌ هێشتووە بۆ كۆكردنەوەی فەرموودەكانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم وەكو ئیمامی بوخاری‌و موسلیم‌و جگە لەوان (رەحمەتی خوایان لێ‌ بێت) ژیانی خۆیان لەو پێناوەدا بەسەر بردووەو هێشتا پێیان كەم بووە، بەم شێوازە فەرموودەكانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بۆ ئێمە كۆكراوەتەوەو گەیشتووە بە ئێمەو ئێستا لەبەر دەستی ئێمەدایە، بەڵام ئەوەی جێی داخە ئەوەیە كە ئێستا وەكو پێویست گرنگی‌و بایەخ بە فەرموودەكانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم نادرێت هەرچەندە هەموویشی لەبەردەستماندایەو گەڕانی ناوێت لەم شار بۆ ئەو شارو لەم ووڵات بۆ ئەو ووڵات، ئەم فەرموودانەی بەردەستت زیاتر لە (600) فەرموودەی صەحیحە كە لە (صحیح الجامع الصغیر) ی زانای فەرموودەناس شێخ (محمد ناصرالدین الألبانی) وەرگیراوە، وە بە گوێرەی تەمەن دابەش كرابوو لە تەمەنی سێ‌ ساڵییەوە دانرا بوو بۆ لەبەر كردن، بەڵام وا هەستم كرد كە بۆ نەتەوەی كورد گرانە منداڵان بتوانن لەو تەمەنەدا فەرموودە لەبەر بكەن بۆیە من تەمەنەكانم گۆڕی بۆ قۆناغ، لەجیاتی تەمەنی سێ‌ ساڵی كردم بە قۆناغی یەكەم، وەلە جیاتی تەمەنی چوار ساڵی كردم بە قۆناغی دووەم‌و بەو شێوازە بۆ ئەوەی بە گوێرەی ئاستی لەبەر كردن بێت نەك بە گوێرەی تەمەن، وە مامۆستایانی مزگەوتەكان یان مامۆستایانی خوێندنگە ئایینیەكان یان مامۆستایانی حوجرەكان یان دایك‌و باوكان لە ماڵەوە دەتوانن بە گوێرەی قۆناغەكان بە فێرخوازو منداڵانی لەبەر بكەن بە گوێرەی توانا، وە چەند فەرموودەیەكی دووبارە كردۆتەوە منیش دەستكاریم نەكردووە وەكو خۆی‌و لە جێگای خۆی دامناوە وەكو ئەمانەتی زانستی، وە كاری من بریتی بووە لە وەرگێڕانی فەرموودەكان نەك شەرح‌و راڤە كردنی، چونكە زۆر درێژ دەبوو، وە لە بنەڕەتدا ئەم پەرتووكە بۆ منداڵان دانراوەو ئەوانیش پێویستیان بە شەرح‌و راڤەی درێژ نییە تەنها وەرگێڕانەكەیان بەسە كە لە ماناو مەبەستی فەرموودەكان تێ‌ بگەن، هەروەها هەرچەندە بۆ منداڵان دانراوە بەڵام گەورەكانیش دەتوانن سودی لێ‌ ببینن، تەنانەت مامۆستایان‌و ووتاربێژان‌و بانگخوازانیش دەتوانن بۆخۆیان سودی لێ‌ ببینن
داواكارم لەخوای گەورە ئەم كارەو سەرجەم كارەكانی ترمان تەنها لەبەر رەزامەندی خوای گەورە بێت‌و بەشی هیچ كەسی تری تێدا نەبێت‌و بیكاتە توێشوویەك بۆمان لە رۆژی قیامەتدا، وە ماندوو بوونمان بە زایە نەڕوات إن شا‌ء الله، وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين


فایلی هاوپێچ:
کێش
١.٧٥ مێگا بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٣٤٨٦

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام