ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
ئیسلام بەرنامەی ژیانە (الإسلام منهاج الـحياة)

بەهەشت
خوێنەری بەڕێز: ئەم كتێبەی بەردەستت لە بنەڕەتدا بریتی بووە لە (وتاری ڕۆژی عەرەفەی ساڵی (1432) كۆچی كە لە حەجی ئەو ساڵەدا لە ناو مزگەوتی (نەمیرە)دا لە لایەن زانای ڕێزدار (عبد العزیز بن عبد الله آل الشیخ) (موفتی تێكڕای شانیشینی عەرەبستانی سعودێ‌ و سەرۆكی دەستەی گەورە زانایان)ەوە پێشكەشكراوە و دواتر نووسراوەتەوە و بە ناونیشانی (الإسلامُ منهاجُ الـحیاة) لە لایەن (وەزارەتی ئەوقاف و بانگەواز و ڕێنمایی / وەكیلی وەزارەت بۆ كاروباری مزگەوتەكان و بانگەواز و ڕێنمایی)ـەوە لە چاپدراوە.
ئێمەیش لەبەر زۆر گرنگی و پڕ سوودی بابەتەكە بە پێویستمان زانی كەوا وەریبگێڕینە سەر زمانی كوردی شیرین.
جێ‌ی ئاماژە پێ‌كردنە: سوپاس بۆ خوای گەورە لە پاش تێپەڕبوونی ساڵیك بەسەر ئەم وتارەدا لە حەجی ساڵی (1433)دا گەیشتمە خزمەتی ئەم زانا زۆر گەورە و بەڕێزە و لە شوێنی حەوانەی تایبەتی خۆی بەرامبەر و نزیك لە (مزگەوتی زانا و پێشەوای پایەدار عبد العزیز بن باز رحمه الله) بۆ ماوەی زیاتر لە نیو سەعات لەگەڵیدا دانیشتم و زۆر ڕێزی لـێ‌گرتم و پێشوازییەكی گەرمی لـێ‌كردم و بە بایەخەوە گوێ‌ی لـێ‌دەگرتم و پرسیاری بارودۆخی موسڵمانان و بانگەوازی ئیسلامەتی لە كوردستاندا لـێ‌كردم و زۆر دوعای خێری بۆ خەڵكی كوردستان كرد و ئامۆژگاری كردم بە خزمەت كردنی ئیسلام و موسڵمانان و گرنگی و بایەخدان بە زانستی شەرعی و گەیاندنی بە موسڵمانان.
هەورەها (لە سەرەتای مانگی جاجییانی ئەو ساڵەوە تاوەكو ڕۆژی هەشتەمی و چەند ڕۆژی دوای تەواو بوونی حەج)ی ئەو ساڵەیش ئامادەی تێكڕای وتە و وەڵامدانەوەی بەڕێزیان بۆ ئەو پرسیارانەی كە ئاراستەیان دەكرا بووم، ئەمەیش لە شاری مەككەی پیرۆز لە ناو (مزگەوتی زانا و پێشەوای پایەدار عبد العزیز بن باز رحمه الله) لە پێش و پاش پێنج نوێژە فەرزەكان.
داواكارم لە خوای گەورە ئەو حەجەی لـێ‌قەبوڵا كردبین، وە بەم كتێبەیش سوود بگەیەنێت بە موسڵمانان و لێمانی قەبوڵا بكات، بەڕاستی خوا بەخشندە و میهرەبانە.


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
١٠١٠.٠٨ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
١٤١٤

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام