ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
نوێژی بەیانی خەرمانێك لە مژدە و پاداشت

بەهەشت
لەنێوان نوێژەكاندا نـوێژی بەیانی تایبەت كراوە بە زیادە پاداشت و چاكە و خێر و فەزڵ، چونكە ئەو نوێژە سەنگی مەحەكی ئیمان و باوەڕە و نیشانەی تەسلیم بوون وخۆبەدەستەوەدان و ملكەچی نواندنە بۆ خوا بەشێوەیەك كە بڕواداری پێ لە دوڕوو جیادەكرێتەوە، عبدالله ی كوڕی ئیمامی عومەر (رضي الله عنهما) دەفەرموێ: [ كنا إذا فقدنا الرجل في الفجر والعشاء أسأنا الظن به ] (رواه الطبراني وابن خزيمة). واتە: ئێمە ئەگەر یەكێكمان نەهاتایە بۆ نوێژی بەیانی و عیشا ئەوا گومانی خراپمان پێی دەبرد.
نوێژی بەیانی وەكو تاقی كردنەوەی كۆتایی ساڵ وایە، نوێژەكانی تر وەكو ئامادەكاریەكن بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەیانی، لەڕاستیدا ئەوە تاقی كردنەوەی ڕاستەقینەیە بە ئەندازەیەك كە ئەوەی ئامادەی بێت ئەوا سەركەوتوو و براوەیە و ئەوەش ئامادەی نەبێت و نەیەت ئەوا دۆڕا و زیانبارە.
هەروەكو چۆن ئەگەر هاتوو خوێندكار بەدرێژایی ساڵ ئامادەبوو بەڵام لەكاتی تاقی كردنەوەی كۆتایی ساڵدا ئامادە نەبوو ئەوا بە ڕاسب و دۆڕاو وسەرنەكەوتوو هەژمار دەكرێت، بەهەمان شێوەش نوێژی بەیانی وەهایە ئەوەی ئامادەی نەبێت ئەوا لە دۆڕاو و خەسارەتمەندان دەژمێررێت.
هەر بۆیە شەرعی ئیسلام چەندین پاداشت و خێـری داناوە بۆ ئەو كەسەی كە نوێژی بەیانی دەكات كە بۆ نوێژەكانی تری دانەناوە، جا ئەنجامدەری نوێژی بەیانی براوەی فەزڵەكانەو مزگێنی و مژدەی خۆشی بەردەكەوێت و پێی دراوە


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٣٣١.٩٥ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٨٨٠

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام