ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
ئەبو هورەیرە رضي الله عنه ژیان و بەسەرهاتى، وەڵامى گومانەكان، مەبەست لە دوژمنایەتى و دژایەتى كردنى

بەهەشت
بەشێك لە پێشەكى مامۆستا خلیل أحمد بۆ ئەم كتێبەیە
خوداى گەورە هەروەك چۆن پەیامبەر محمدى صلى الله علیە وسلم لە نێو پەیامبەراندا هەڵبژاردووە هەروەهاش هاوەڵانى هەڵبژێرراوى بۆ هەڵبژاردووە، كەسانێك كە هەستاون بە ڕاپەڕاندنى كاروبارى ئاینى ئیسلام و زۆر پێداگر بوونە بۆ ئەم ئایینە بە نرخە و خۆیان تەرخان كردبوو بۆ خزمەتى، وە لە پێناویدا هەموو دژوارى و ناڕەحەتیەكانیان لا سوك و ئاسان بوو، لە پێناو گەیاندنى ئەم زانستە بە نرخە بە هەموو موسڵمانێك لەسەر ڕووى زەوى.
یەكێك لەو بەڕێزانە بریتى یە لە هاوەڵى بەڕێز (عبدالرحمن ى كوڕى صخر) ناسراو بە (أبو هریرە) ڕەزاى خواى گەورەى لێ بێ، ئەو كەسەى كە نەیارانى ئیسلام و سوننەت زۆر ڕقیان لێیەتى و دوژمنایەتى دەكەن و بەردەوام دوو دڵى و گومان لەسەر كەسایەتى زانستى و فەرمودەكانى دروست دەكەن، وە زانراویشە مەبەستیان ئەو شتانەیە لە ئیسلام و ڕێنمایى و ئەحكامەكان كە بۆ ئێمەى گواستۆتەوە.
بۆیە بە بەرنامە گومانى لەسەر دروست دەكەن، جا ئەم كتێبەى بەردەستتان هەوڵێكە لە لایەن براى بەڕێزمان (مامۆستا پشتیوان حەسەن) ە وە بۆ لادانى پەردە لەسەر دەست و پیلانى هەندێك لەو نەزان و ناحەزانەى لەم دەرگایەوە موسڵمانان فریو دەدەن.
جا داواكارم لە خواى گەورە پاداشتى نوسەر و خوێنەر و ئێمەش بە خەیر بداتەوە، وە لە كەم و كوڕی و تاوانەكانمان خۆش بێت آمین.
خلیل أحمد / كەلار


فایلی هاوپێچ:
کێش
١.٦١ مێگا بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
١٠٣٢

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام