ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
زاناترین ئافرەتی دونیا

بەهەشت
لە زنجیرەی یەكەمدا (ئافرەتان و فێربوونی زانستی شەرعی) باسی ئەوەمان كرد كە چەندێك پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) گرنگی دابوو بە فێركردنی ئافرەتان لە (زانستی شەرعی)دا، وە ئەوەیشمان باس كرد كە ئافرەتانی صەحابە چەند ڕێگەیەكی شەرعییان گرتبووە بەر بۆ ئەم مەبەستە زۆر گرنگ و پیرۆزە، بۆیە چەندین ئافرەت لەناو صەحابەدا هەڵكەوتبوون و جێگا و شوێنی خۆیان دیاری كردبوو لە بواری فێربوون و فێركردن و گەیاندنی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا بە تایبەت خێزانەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە ماڵی هەر یەكێكیان خۆی لە خۆیدا قوتابخانەیەك بوو بۆ فێربوون و فێركردن و گەیاندنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بڵاوكردنەوەی سوننەتەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە ناو خەڵكدا بەگشتی و لە ناو ئافرەتانیشدا بە تایبەتی، جا ئەو كەسەی پرسیاری شەرعی هەبوایە وەڵامی پرسیارەكەی لە لای خێزانەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەست دەكەوت، وە ئەگەر فتوای بویستایە ڕوی لە ئەوان دەكرد، وە ئەگەر گومانیشیان بۆ دروست ببوایە لە هەر بوارێكدا بۆ دڵنیا بوون دەگەڕانەوە لای ئەوان.
خوای گەورە دەفەرموێت: [وَاذْكُرْنَ مَا يُتْلَى فِي بُيُوتِكُنَّ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ وَالْحِكْمَةِ] [الأحزاب: 34] .
واتە: ئەی خێزانەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە بیری خۆتانی بخەنەوە ئەوەی لە ماڵەكانتانا دەخوێندرێتەوە لە ئایەتەكانی قورئان و فەرموودەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).
خێزانەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پلەوپایە و ڕێزێكی زۆر زۆریان هەبوو لە دڵـی هاوەڵان و شوێنكەوتواندا، بۆیە مردن و نەمانی هەر یەكێك لە دایكی ئیماندارانیان بە كەلینێكی زۆر گەورەو كارەساتێكی زۆر دڵتەزێن دەزانی.
لێرەوە بۆمان دەردەكەوێت كە خێزانەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە هەموو ئافرەتان زاناتر و شارەزاتر بوون لە قورئان و سوننەتدا بەڵكو لە زۆرێك لە پیاوانی صەحابەیش زاناتربوون، وەك لەو فەرموودانەدا بۆمان دەردەكەوێت كە هاوەڵان بۆ وەڵامی پرسیارێك یان فەتوایەك یان دڵنیابوون لە حوكمی كردەوەیەك دەگەڕانەوە لای ئەوان.


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٣٢٦.٨٨ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٢٥١٦

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام