ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
گوڵى كۆمەڵگا ئاگادارى ئەو دەستانە بە كە ئەیانەوێ هەڵتوەرێنن

بەهەشت
كچى موسڵمانى لە خواترس: پایز هەرچەندە ڕۆڵى هەبێت لەوەى كە پەڕەى ناسكى گوڵەكان هەڵوەرێنێ، سەد هێندە بێباكى و بەسادەیى بیركردنەوەى گوڵەكان ڕۆڵى هەیە لە هەڵوەرینیان.
چەندە جوانن ئەو گوڵانەى دارەكان دەڕازێننەوە، بەڕاستى جوانى قوتابخانە و ماڵ و سەرشەقام و باخچە گشتیەكان بە گوڵەوە هێندەى تر جوان دەبنەوە.
بەڵام ئەوەى سەرسامى كردووم سادەیى بیركردنەوەى گوڵەكانە، هیچ كۆمەڵێكیان پەند لەوانەى پێش خۆیان وەرناگرن !! بە بەردەوامى دەستى چەپەڵ و خوێناوى شەهوەت بازان هەڵیان دەوەرێنن، یان لە پاش هەڵپچرانیان لە دارەكانیان تێر بۆندەكرێن، لە پاشان سیس دەبنەوە و ئەوانیش هەتا دەستیان بگات فڕێیان دەدەنە بەرپآى ئەو كەسانەى كە بە ماوەیەك پێش سیسبونى واى دەڕدەبڕى كە بەنرخترین شتێتى لە ژیاندا، كە چى لەوكاتەدا پێى پیائەنێ !! سەیرە تۆزێك بەر لە ئێستا چەندە جوان و گەشاوەبوون.
بەڕاستى جوانى و گەشاوەیى گوڵ بەودارەوەیە كە هەڵیگرتووە و پێیگەیاندوە كە ئەم دەست و ئەودەستى كرد هیچ ڕەونەقێكى نامێنێ لەڕاستى دا، چیرۆك و بەسەرهاتى گوڵە باخ هاوشێوەى بەسەرهاتى تۆى كچە لە ناو كۆمەڵگاكەت كۆمەڵگا ئەودارەیە كە تۆى گوڵى هەڵگرتووە بەڕاستى كۆمەڵگا بەتۆى گوڵەوە جوانە، ئەو كەسانەش كە بێ ڕەحمانە و بە هەرشێوەیەك بێت هەوڵى هەڵوەراندنت ئەدەن ئەوەندە كاریان بەتۆى گوڵە تاوەكو لەدارى كۆمەڵگا دەكەنەوە و تێر بۆنت دەكەن، دواى ئەوە یان هەڵت دەوەرێنن یان دەهێڵن سیس هەڵگەڕێى تاوەكو بەرنەفرەتى كۆمەڵگاكەت دەوكەویت ئەوكات تۆلەدەست دەچیت و كاریان بەتۆ نامێنى، لەدواى تۆ پەنادەبەنە بەر وەراندنى گوڵێكى تر لە دەستە گوڵى خوشكانت بۆ ئەوەى بەرەو ئەو هەڵدێرەى ڕەوانە بكەن كە تۆیان بۆ ڕوانە كرد بۆیە هەوڵدانت بۆمانەوە بەقەد دارى كۆمەڵگاوە بەساغى هێندەى تر جوانت دەكاتەوە.

فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٢١٩.٨٤ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٢٢٥٠

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام