ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بۆ هەموو ئافرەتێك كە بڕواى بە خوا و ڕۆژى دوایى هەبێت

بەهەشت
خوێنەری بەڕێز ئەم نامیلكەیەی بەر دەستت نامیلكەیەكی بچوكە لە شێواز وقەبارەیدا، بەڵام گەورە وگرانە لە ناوەڕۆك وواتایدا، بۆ گوێ ڕایەڵان موژدە وهۆكاری جێگیر بوون و بەردەوامیە، وە بۆ جگە لەوانیش یاد خستنەوە، و ڕاچەڵكێنەر و سەرزنشتكارە، نووسەر تێیدا بانگەشە بۆ ئەوە دەكات كە ئافرەتان پابەند بن بە باڵا پۆشی شەرعیەوە، لە موسڵمانێكی ئامۆژگاری كار وخەم خۆر و بە غەیرە لە سەر شكاندنی سنور و قەدەغە كراوەكانی خوای پەروەردگار، دەست پێكردن وسەرەتای نووسینەكەی لە سەر بنەوای باوەڕ بوونە بە خوای پەروەردگار و ڕۆژی دوای، تیایدا هەندێك هۆكاری خستوەتە ڕوو كە ڕێگرن لەوەی كە ئافەرتان پابەند بن بە پۆشاكی شەرعیانەوە، لەو هۆكارانەش: ڕۆشتن بەدوای خۆشی وچێژە كاتی وبڕاوەكانی دونیا، ئارەزووە جۆراو جۆرەكانی... هەروەها لەم نووسراوە یاد خستنەوەی تێدایە سەبارەت بە ڕووژی دوای، ئەو هەموو موحاسەبە، وسزادانانەی كە چاوەڕێ‌ی تاوانباران دەكات، وە بانگەشەش دەكات بۆ تەقوا و لە خوا ترسان، و وەستان لە ئاست وسنوری هەموو فەرمان، ونەهی لێكراوەكانی، بەتایبەت ئەوانەی كە پەیوەستن بەو پۆشاكە شەرعییەی كە پێویستە لە سەر ئافرەتان لە كاتی لە ماڵا دەرچوونیان یان لە كاتی دەركەوتنیان وبەرچاو كەوتنی نامەحرەمان بیپۆشن.
پاشان مەرجەكانی ئەم پۆشاكەی بە كورتی ڕوون كردووەتەوە، وكۆتایی بە نامیلكەكەی هێناوە ـ خوای پەروەردگار پاداشتی خێری بداتەوە ـ بە چەند بابەتێك كە لە دوور ونزیكەوە پەیوەستن بە حیجابەوە، هەوڵ كۆششی بۆ ئەوە بووە كە باڵا پۆشی ئافرەتان تەواو وتێر تەسەل بێت، لە واتا، و پەیڕەویشدا.


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٣٤٥.٥٤ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٢١١٥

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام