ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
ئامۆژگارى بۆ كچانى موسڵمان پێش هاوسەرگیرى

بەهەشت
-هەندێك لەكچان زۆر دوو دڵن لەبڕیاردان بۆ شووكردن و یەكلاكردنەوەی كارەكەیان، داوا لەداخوازیكار دەكەن كەڕێگەیان بدەن بۆ ماوەیەكی زۆر بیربكەنەوە تاكو بزانن چاكە یان خراپەو زیان و قازانجی لێك بداتەوە، ئەمە كارێكی چاكە بەمەرجێك كاتەكە زۆر نەخایەنێت و لەڕادەی شیاو دەرنەچێت، كاتێك داوای وەڵامی لێ‌ كرا ئەڵێت ئارام بگرەو بیردەكەمەوە، ئەمە كارێكی شیاو نییە، بەڵكو كاتێك دیاری بكە بۆ بیركردنەوەو نوێژی (إستخارە) بكەو دوعا بكە هەروەكو چۆن پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فێرمانی كردووە، وەپرس بكە بەكەسانێكی باوەڕداری متمانە پێ‌ كراو پاشان كارەكەت بسپێرە بەخوای گەورە.
-ئەو شتانەی كەدەتەوێت باسی بكەیت كاتی یەكتر بینین واباشترە بینووسیت و ئامادەی بكەیت.
- خۆت ئامادەبكە بۆ یەكتربینین نەك بەشێوەی سەرقاڵی كاری ترەوە، یاخود لەكاتی نەخۆشی.
-واباشترە كەتەماشای داخوازیكار بكەیت بەڵام سنووری شەرع بپارێزیت، بەتەنها نەبن، تەوقە نەكەن، پۆشاكی ناشەرعی لەبەر مەكە.
- هەندێك لەخێزانەكان ئاهەنگ دەگێڕن بەتێكەڵاوی لەڕۆژی مارەبڕیندا، داواكار دەچێتە شوێنی ئاهەنگ و كچەكەش بەڕازاوەیی دادەنیشێت، پیاوەكەیش لەتەنیشتی دادەنیشێت و ئەڵقەی لەدەست دەكات لەپێش چاوی خەڵكی، وریابە ئاسانكاری مەكە.
- ووریای زۆر دەرچوون و یەكتربینین و زۆر قسەكردن بە ئەگەر بەتەلەفۆنیش بێت لەپێش مارەبڕیندا.
- واباشترە پشكنینێكی پزیشكی بكرێت پێش هاوسەرگیری بۆ زانینی هەرشتێك كەپێویستە بزانرێت.


فایلی هاوپێچ:
کێش
١٩٨.٤٤ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٢٣٣٥

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام