ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
حوكمى عاباى ئافرەتان و مەرجەكانى

بەهەشت
بۆ هەموو گەوهەرەیەكی بەنرخ، بۆ مرواریە پارێزراوەكان، بۆ ئەو ئافرەتانەی كە بڕیاریان داوە پۆشاكی شەرم و حەیا لە بەر بكەن، چونكە فەرمانی پەروەردگاریانە، ئەوەش تەنها لە بەر ڕەزامەندی ئەو، بۆ ئەوەی بە بەهەشتی بەرین شاد بن.
بۆ تۆ خوشكی موسڵمانم: كە پێشەوات خێزانە بەڕێزەكانی پێغەمبەری خوایە صلى الله عليه وسلم، بۆ تۆ كە پاپەندی ئایەتە پیرۆزەكانی قورئانی و فەرموودەكانی پێغەمبەری خوایت صلى الله عليه وسلم، نەك پابەندی مۆدە و سەرگەردانبووی شوێنی ئەم و ئەو.
بۆ ئەو خوشكانەم: كە نایانەوێ‌ هەڵخەڵەتاوی ئەو كەسانە بن كە بەناو مافەكانیانەوە ئەیانەوێ‌ پۆشاكی حیشمەتی لە بەر داكەنن، ئەوەش نەك لە بەر ئافرەتان بەڵكو لە بەر تێركردنی ئارەزووە گڵاوەكانیان، بۆ ئەوەی لە كۆتایدا تۆی بەرێز وەكو گوڵێكی گەڵا هەڵوەریو بە جێ‌ بهێلن !! دوای ئەوەی وەكو بوكە شووشەی دەستی منداڵان یاری خۆیانت پێ‌دەكەن !!!
گەوهەرە بەنرخەكەم: لەم نووسراوەدا ئەوەت بۆ ڕوون دەكەمەوە كە ئەگەر تۆی بەڕێز كەوتیتە بەرچاوی نامەحرەمان ئەبێ‌ چیت بەسەرەوە بێت ؟ و مەرجەكانیشی چییە ؟ بۆ ئەوەی ئەو عیبادەتەی كە بڕیارت داوە كە ئەنجامی بدەیت (كە حیجابەكەتە) بێ‌ كەم و كوڕی بێت و تیرو تەسەلتر بێت، بۆ ئەوەی ڕەزامەندی پەروەردگارت بە دەست بهێنیت، و گەواهیەكی تەواویش بێت لە سەر ئیمانەكەت، و پارێزەرێكیش بێت بۆ پاراستنت لە دونیاو دوا ڕۆژیشدا.
داواكارم پەروەردگار زیاتر یارمەتی دەری من و تۆش بێت بۆ جێ‌بەجێ‌ كردنی فەرمانەكانی و پابەندبوون بە ئاینە پیرۆزەكەی.


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٢٢٧.٧١ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
١٧٩٩

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام