ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
ڕۆڵى ئافرەت لە چاك سازى كۆمەڵگادا

بەهەشت
بەڕاستی پێم خۆشە كەوا ئامادە ببم بۆ دەبڕینی ئەوەی كە لە ناخمدایە سەبارەت بەم بابەتە ترسناكە كە بریتى یە لە: (ڕۆڵی ئافرەت لە چاكسازی كۆمەڵگادا).
بە پشتیوانی خوای گەورە دەڵێم ـ وە داوای لێدەكەم هاوكاریم بكات بۆ حەق و ڕاستی ـ:
بەڕاستی (ڕۆڵی ئافرەت لە چاكسازی كۆمەڵگادا) ڕۆڵێكە بایەخێكی گەورەی هەیە.
چونكە چاكسازی كۆمەڵگا دوو جۆرە:
جۆری یەكەم: چاكسازی دەرەكی:
ئەویش ئەوەیە كە لە بازاڕەكان و مزگەوتەكان و جگە لەمانەش لە بوارە دەرەكیەكاندا دەكرێت، ئەمەش زیاتر پیاوان دەگرێتەوە چونكە ئەوان دەردەكەون و ئاشكرا دەبن.
جۆری دووەم: چاكسازی كۆمەڵگا لە پشت دیوارەوە (لە نێو ماڵاندا):
ئەویش ئەوەیە كە لە ماڵەكاندا دەكرێت، وە زۆربەی ئیش و كارەكانی ماڵەوە خراوەتە سەر ئەستۆی ئافرەتان، وە خوای پاك و بێ كەموكوڕی ڕووی پێوتن و فەرمان پێكردنی كردووەتە خێزانەكانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەم ئایەتەدا و فەرموویەتی: [وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَى وَأَقِمْنَ الصَّلَاةَ وَآتِينَ الزَّكَاةَ وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا] [سورة الأحزاب: (33)] .
واتە: لە نێو ماڵەكانتاندا ئۆقرە بگرن و بمێننەوە و خۆتان ڕووت مەكەنەوە وەكو خۆڕووت كردنەوەی سەردەمی نەفامی و جەهالەتی پێشوو، وە نوێژەكانتان بە ڕێكوپێكی بكەن و زەكات بدەن و گوێڕیەلی خوا و پێغەمبەرەكەی بكەن، بەڕاستی خوا دەیەوێت پیسیتان لێ دوور بخاتەوە ئەی كەسوكاری پێغەمبـەر صلى الله عليه وسلم و پاكتان بكاتەوە.


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٢١٢.٨٦ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٢٠٩٩

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام