ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
چەپكە گوڵێك لە باخچەكانى ئامۆژگارى بۆ خوشكان

بەهەشت
بۆ هەموو مرواریە خۆپارێزەكان، بۆ هەموو گەوهەرەیەكی بەنرخ، بۆ ئەو ئافرەتانەی كە بڕیاریان داوە پۆشاكی شەرم ‌و حەیا لەبەر بكەن، چونكە فەرمانی پەروەردگاریانە، ئەوەش تەنها لە بەر ڕەزامەندی ئەو، بۆ ئەوەی بە بەهەشتی بەرین شاد بن.
بۆ تۆ خوشكی موسڵمانم: كە پێشەوات خێزانە بەڕێزەكانی پێغەمبەری خوایە صلى الله عليه وسلم، بۆ تۆ كە پاپەندی ئایەتە پیرۆزەكانی قورئانی‌و فەرموودەكانی پێغەمبەری خوایت صلى الله عليه وسلم، نەك پابەندی مۆدەو سەرگەردانبووی شوێنی ئەم و ئەو.
بۆ ئەو خوشكانەم: كە نایانەوێ‌ هەڵخەڵەتاوی ئەو كەسانە بن كە بەناو مافەكانیانەوە ئەیانەوێ‌ پۆشاكی حیشمەتیان لە بەر داكەنن، ئەوەش نەك لە بەر ئافرەتان بەڵكو لە بەر تێركردنی ئارەزووە گڵاوەكانیان، بۆ ئەوەی لە كۆتایدا تۆی بەرێز وەكو گوڵێكی گەڵا هەڵوەریو بە جێ‌ بهێلن !! دوای ئەوەی وەكو بوكە شووشەی دەستی منداڵان یاری خۆیانت پێ‌دەكەن !!!
گەوهەرە بەنرخەكەم: ئەمە گوڵێكە لە باخچەی برایەتی بۆتم هەڵمبژاردووە، بۆنی برایەتی و دڵسۆزی لێ دێت، بە شێوازی ئامۆژگاری دامڕشتووە، هاندەری نووسینی ویستنی خێر‌و خۆشبەختیە بۆ تۆی گەوهەری بەنرخ و خۆ پارێزم، بەڵكو جێگەی بایەخپێدانی تۆی بەڕێز بێت، پەروەردگار پارێزەرت بێت.
خوشكەكەم: لای بەڕێزتان شارەوە نیە هەموو ئەو هەوڵانەی كە كەسانی ئارەزوو پەرست بەرنامە ڕێژی بۆ دەكەن و پیادەی دەكەن بۆ لەخشتە بردنی ئافرەتی موسوڵمان، ولەدەستدانی حیشمەتی، بۆیە دەبینین هەموو ساتێك هاتوهاوارێكەو هەموو ڕۆژێكیش مودەیەكی نوێیە!! دبینرێت و دەبیسترێت لەباسی باڵاپۆشی تۆی بڕوادار لە شێوەو شێوازی دورینیدا، ئەمەیان تەنك وناسك !! ئەویتریان تەسك یان كورت!! یەكێكی تریش ڕازاوەو تەتریزكراو!! هەموو ئەوەش بۆ ڕووشاندنی پاكێتی تۆیە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خوشكانمان بەوە بزانن یان نە... سكاڵای ئەو كارەش بۆ لای پەروەردگار بەرز دەكەینەوە.
گەوهەرەی خۆپارێزم: كار لەم سنوورەش نەوەستاوە بەڵكو گەشتۆتە ئەوەی كە بگاتە حجاب و باڵاپۆشەكەتان دەبینین دەستی خیانەتكارانی گەشتۆتیێ‌ !!! ئەمەیان عابای فەرەنسیە !!! ئەویتریان عابای سەرشانیە !!! ئەوەشیان لە ناوقەدەوە تەسككراوەتەوە بە گوێرەی ناوقەدی خوشكی باڵاپۆشم !!! یەكیكی تر ڕەنگاوڕەنگ و نەخشین و تەتریزكراوە !!! بەشێوەیەك پۆشینی عابا بۆتە باشترین زەمینە بۆ پیادەكردنی مودە !! و دەرخستنی جوانیەكان !! جا نازانم كەی خوشكانی باڵاپۆشم هەست بە ترسناكی ئەو كارەیان دەكەن ؟! یان بەوەی ئەو پیلانانە هەموو بۆ لە خشتەبردن و لەكەداركردنی حەیا و شەرم و شكۆی ئەوانە ؟!!

فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٤١٨.٤١ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٢٠٩٠

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام