ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
جێگیر كردنی بەڵگەكان لە سەر حوكمی كەسێك كە داوای فریاكەوتن بكات لە جگە لە خوای گەورە

بەهەشت
جێگیر كردنی بەڵگەكان لە سەر حوكمی كەسێك كە داوای فریاكەوتن بكات لە جگە لە خوای گەورە یاخود هەواڵدەرانی غەیب و فاڵچیان بە ڕاست بزانێت.
لەبەر ئەوەی بیروباوەڕی یەكخواپەرستی ئەو بنچینەیەیە كە بانگەوازی محمدی كوری عبداللەی (صلى الله عليه وسلم) لەسەر بنیات نراوە كە لەڕاستیدا درێژ بوونەوەیە بۆ بانگەوازی هەموو پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) هەروەكو خوای گەورە دەفەرمێت: [وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ] [النحل: 36] .
واتە: بە تأكیدی بۆ هەموو كۆمەڵە خەڵكێك پێغەمبەرێكمان ناردووە تا پێیان بڵێت بە تاكوتەنها خوا بپەرستن و هاوبەشی بۆ بڕیار مەدەن ‌و خۆتان دوور بخەنەوە لە تاغوت.
وە لە تەواوێتی بیروباوەڕ بوون بەم بانگەوازە دژایەتی كردنی داهێنراو و شتە پڕ و پوچەكانە بە هەموو جۆر و شێوازەكانییەوە، وە پێویستە لەسەر هەموو موسڵمانێك كە زانا و چاو ڕۆشنا بێت لە دینەكەیدا، وە خوای گەورە بپەرستێت بە گوێرەی شەریعەتی ئیسلام.
وە موسڵمانە سەرەتاكان لە پێشینەكانی ئەم ئوممەتە لەسەر ڕێنمایی (هیدایەت) بوون لەكاروباری دینەكەیاندا، چونكە كردەوەكانیان بەڵكو هەموو ئیش ‌و كارەكانیان بە گوێرەی قورئانی پیرۆز و سوننەتی پاككراو بووە.
پاشان كاتێك كە زۆربەی موسڵمانان لایاندا لەم بەرنامە ڕاستە (بەرنامەی قورئان و سوننەت) لە بیروباوەڕ و كردەوەكانیان دابەش بوون بۆ چەند تاقم و حیزبێك لە بیروباوەڕ و مەزهەب و سیاسەت و حوكمەكان، كە ئەنجامی ئەم لەرێ‌ دەرچوونەیش بریتی بوو لە بڵاو بوونەوەی داهێنراو و شتی پڕو پوچ و بەتاڵ و جادووگەری، كە ئەمەش بوو بە دەروازەیەك بۆ دوژمنانی ئیسلام لە تانەدان لە ئیسلام و هەڵگرەكانی.


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٤٢٣.٤ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
١٧٦٧

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام