ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
مانگى ڕەمەزان دەروازەیەك بۆ لێخۆشبوون و گەڕانە بۆ لاى ‏خوا

بەهەشت
برای بەڕێزم.......خوشكی ژیرم
سەلام و بەرەكەتی پەروەردگار لەسەر ئێوەی بەڕێزو خۆشەویست بێت:
پاشان ئەم نامیلكەیەی كەلەبەردەست دایە، پڕ لە بۆن و بەرامی خۆشەویستی من بۆ ئێوە خۆشم ئەوێن تەنها لەبەر پەروەردگار داوام لەخوای مەزن و باڵا دەستە كۆمان بكاتەوە لەبەهەشتە خۆشەكەی خۆی.بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە ئەم دیاریە بچكۆلانەم لێ وەربگرن بەدڵێكی بەر فراوان، خوای پەروەردگار سەركەوتوتان بكات.
خوای پەروەردگار تایبەتمەندی بەخشیوە بەم مانگە كەزۆر جیاوازترە لەهەمو مانگەكانی تر كەپڕە لە خێر و خۆشی لەوانە:
*بۆنی دەمی ڕۆژوان خۆشترە لەلای خوا لەبۆنی مسك.
*فریشتەكانی خوا دەپاڕێنەوە وە داوای لێخۆشبون دەكەن بۆ ڕۆژوان تاوەكو بەربانگ.
*شەیتانی تێدا بەند دەكرێت.
*دەرگاكانی بەهەشت دەكرێنەوەو دەرگاكانی دۆزەخی تێدا دادەخرێن.
*شەوی پیرۆزی قەدری تێدایە كەپاداشتی لە هەزار مانگ خێرترە.
*لەكۆتایی شەوەكانی مانگی ڕەمەزان لێخۆشبونی تێدایە بۆ ڕۆژوان.
*خوێنەری خۆشەویستم: ئەمەیە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ئەمەیە پیرۆزیەكانی و پاداشتەكانی، ئەبێت ئێمە چۆن پێشوازی بكەین ؟ ئایا بەوەدەبێت كەئێمە خۆمان خەریك بكەین بەشتی پڕو پوچەوە یان لەسەرمان قورس بێت و بەمانگێكی ناڕٍەحەت و پڕ ئازاری بزانین....پەنا بەخودا لەم پێشوازیە بەڵام..... بەندەی ڕاستگۆو خوا ناس و پیاوی چاك پێشوازی لێدەكات بەگەڕاندنەوە بۆ خودا وەخۆی ئامادە باش دەكات بۆ كۆكردنەوەی تێشوی پڕ خێرو بەرەكەت، وەساتەكانی ئەم مانگە نەخشین دەكات بەكردەوەی چاك و خێر. وەداوا لەپەروەردگار دەكات و دەستەكانیان بەرزدەكەنەوە بۆ لای ئەو بەنیازی پاداشت و خێر.


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٢١١.٧٢ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٥٧٣

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام