ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
پوختەى كاتى پارشێو و بەربانگ كردن لەسەر دەمى پێغەمبەرى خوا دا صلى الله علیه وسلم

بەهەشت
ئێمەی موسڵمان ئەگەر خۆمان بە شوێن كەوتەی ڕاستەقینەی پێغەمبەرە خۆشەویستەكەمان (صلى الله عليه وسلم) بزانین دەبێت پارشێو و بەربانگ كردنمان لە سەر سوننەتی پێغەمبەر بێت (صلى الله عليه وسلم) چونكە خوای گەورە فەرموویەتی: [لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ] [سورة الأحزاب: 21] .وە پێغەمبەری خواش (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ((مَنْ عَمِلَ عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد))
واتە: هەركەسێك هەر كردەوەیەك بكات فەرمانی ئێمەی لە سەر نەبێت ئەوا ڕەت دەكرێتەوە و لـێ‌ی وەرناگیرێت.
خوای گەورە سەرەتا و كۆتای كاتی ڕۆژوو گرتنی بۆ موسڵمانان ڕوون كردووەتەوە وەك لە قورئاندا فەرموویەتی: [وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّيَامَ إِلَى الَّليْلِ] [سورة البقرة: 187] .واتە: بخۆن و بخۆنەوە تا سپیایـی ڕۆژتان بۆ ڕوون دەبێتەوە لە تاریكی شەو لە بەرەبەیاندا، ئەنجا ڕۆژووەكەتان بە تەواوی بگرن تا شەو (واتە: تا كاتی خۆر ئاوا بوون كە سەرەتای دەست پێ‌كردنی شەوە).
وە پێغەمبەری خواش (صلى الله عليه وسلم) ئەم ئایەتەی زۆر بە جوانی بە فەرموودە شیرینەكانی بە گوفتار و بە كرداریش ڕوون كردووەتەوە بۆ موسڵمانان، چونكە فەرموودەكانی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ڕوون كەرەوە و تەفسیرن بۆ ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز وەك خوای گەورە فەرموویەتی: [وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ] [سورة النحل: 44] .واتە: ئێمە قورئانمان بۆ تۆ دابەزاندووە بۆ ئەوەی تۆیش بۆ خەڵكی روون بكەیتەوە ئەوەی كە بۆیان دابەزێنراوە.
بۆیە ئێمەش هەوڵ دەدەین ئەم بابەتە بۆ موسڵمانان ڕوون بكەینەوە بۆ ئەوەی لە سەر سوننەتی پێغەمبەری خوا بن (صلى الله عليه وسلم) نەك بە پێ‌ی داب و نەرێت و هەواو ئارەزووی نەزان و نەفامەكان پارشێو و بەربانگ بكەن !!!


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٣٩٣.٨١ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٢١٤٨

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام