ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
ئەم ساڵیش ڕەمەزان ماڵئاوایى لێ كردین... بەڵام ؟!!

بەهەشت
ئەوا ئەم ساڵیش مانگی ڕەمەزان ماڵئاوایی لێ كردین، بەڵێ‌ ئەو مانگەی كە باوكی هەژاران و هەتیوان بوو ماڵئاوایی لێكردین، چ ڕۆژانێكی تاڵە ڕۆژانی ماڵئاوایی كردن لە یەكێك لە خۆشەویست ترین كەسەكانمان، بەڕاستی جێگای خۆیەتی هەریەك لەئێمە لەخۆی بپرسێ‌ و بڵێ‌: ئەی نەفسم حاڵت چۆن ئەبێ‌ لەپاش مانگی ڕەمەزان ؟!
كاتی ئەوە هاتووە هەر یەكێك لە ئێمە بەراوردێك بكات لە نێوان حاڵی خۆی لە مانگی ڕەمەزان و پاش مانگی ڕەمەزان، ئایا باشترە و بەرەو باشتر هەنگاو هەڵئەنێین یان سستی و خاوبوونەوە لە پەرەستنەكانمان مێشكمان داگیر ئەكا و دەستەكانمان كۆت و بەند ئەكات ؟
خەڵكانێكی زۆر لە ڕەمەزاندا لە نوێژ كردن و ڕۆژوو گرتن بوون، و دەستەكانیان واڵا بوو بۆ خێر و چاكە، و چاوەكانیان لە حەرام دەپاراست و هەموو جەستە و ناخیان خستبووە خزمەت چاكەكاری، بە قورئان خوێندن و گوێ‌ گرتن لێی، گوێیەكانیان لە تاوانەكانی ڕابردوو پاك ئەكردەوە، و بەگەیاندنی صڵەی ڕەحم دڵەكانیان ئارامی دەگرت، بەڵام هەر لە گەڵ ماڵئاوایی كردنی مانگی ڕەمەزان، و لە گەڵ بەرەڵابوونی جنۆكە و شەیتانەكان ئەمانیش جڵەوی ئارەزوو و شەهوەتەكانی خۆیان بەرەڵاكرد، چاوەكان بۆ تەماشاكردنی حەرام و گوێیەكان بۆ بیستنی حەرام و قاچەكانیش لەڕەمەزاندا لەڕێگای بەرەو مزگەوت چوون ماندو ئەبوو، كەچی لەئەمڕۆ بەدواوە بۆ تاوانكاری و بەدووی عەیبەی خەڵكی گەڕان !!! بە چەند ڕۆژێكی كەم قورئانیان لەیاد چوو !!! كچانیش گەڕانەوزە سەر مكیاج كردن و جل و بەرگ و پۆشاكی مۆدە و تەسك و نیوە ڕووتی ناشەرعی !!! گەڕانەوە سەر ڕێگای گوێگرتن لە گۆرانی و تەماشاكردنی زنجیرە تەلەفزیۆنیەكان !!! گەڕانەوە سەر تەلیفۆن كردن و عەشقبازی و دەمەتەقێی ناشەرعی !!! بە هەمان شێوە كوڕانیش، ئەمە جگە لە گەڕان بە دوای عەیبەی خەڵكی و ڕوشاندنی سومعەتیان !!! بە ڕاستی مردنمان باشترە لەم حاڵە.


فایلی هاوپێچ:
ناوی فایل
کێش
٢٢١.٩٦ کیلۆ بایت
داگرتن
داگرتن
ژمارەی داگرتن
٢٢٤٣

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام