ئایا پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم كەسێكى نەخوێندەوار یان خوێندەوار بووە؟؟!
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١١/١٢/١٣ ![]() [چەواشەكاری و ئاوەژوكردنى رِاستى یە مێژوییەكان، لێكۆڵینەوەیەكى شەرعى وزانستى و لۆژیكى یە، لە مەرِ ئەوەى (كە ئایا پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم كەسێكى نەخوێندەوار یان خوێندەوار بووە؟؟!] چیرۆكی كێشمانەكێش وململانی نێوان چاكە وخراپە، وڕەوایی وناڕەوایی چیرۆكێكی زۆر كۆنە، سەرەتاكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاكانی بۆنی مرۆڤ لە سەر گۆی زەوی، وبەردەوامیش دەبێت تاكو مرۆڤ بوونی هەبێت لە سەری پانتایی ئەم زەویە. وە كە ئیسلامیش سەری هەڵدا ـ پێش هەزار و چوارسەد ساڵ لەمەو پێش ـ لێشاوی ئەو گومانانە نەوەستایەوە كە گومانداران لە دوژمنانی ئەو ئایینە دەیانخستە ڕوو، بۆ گومان درووستكردن لە سەرچاوەكانی: كە قورئانی پیرۆز و سوننەتەكانی پێغەمبەرەكەیەتی صلى الله عليه وسلم، یان سەبارەت بە خودی پێغەمبەرەكەی صلى الله عليه وسلم، یان سەبارەت بە هەموو ئەو بنەوا، و زانیاریانەی كە هێناویەتی، وە بەردەوامیش هەمان گومانی كۆن، بەڵام لە چەندەها پۆشاكی نوی و مۆدرێندا، ڕەواج پێدەرانی هەوڵیان داوە پۆشاكێكی زانستی بە سەردا بپۆشن، پاشان بیخەنە ڕوو. بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەوەیە كە ئایین ئیسلام لەم بارەیەوە، سەرەڕای ئەوەی كە ئایینێكە كە خوای پەروەردگار كۆتایی ئایینەكانی پێهێناوە، و دوا بازنەی پەیوەندیە لە بازنەكانی پەیوەندی لە گەڵ ئاسماندا، دەبینین لە نێو هەموو ئایینەكانی تر كە مرۆڤایەتی ناسیویەتی ـ ئاسمانی بن یان مرۆڤكرد ـ زیاد لە هەموو ئەو ئایینانە كەوتۆتە بەر لێشاوی گومانەكان. دەبینین ئایینی ئیسلامی پیرۆز بە درێژایی مێژووی كەوتۆتە بەر شاڵاوێلێكی درندانە لە هەموو لایەكەوە، هیچ ئایینێكی تریش لە ئایینەكان وەكو ئیسلام ڕوو بەڕووی ئەوە نەبووەتەوە كە ئیسلام تووشی دەبێت لە ڕاگەیاندنەكانەوە، لە ستەمی ئاشكرا، وبوختیانی درۆ. ئەمەش ئەوەمان بۆ ئاشكرا دەكات كە نەزانی و جەهالەتێكی زۆر هەیە سەبارەت بە ڕاستی ئاینی ئیسلامی پیرۆز و هەموو بنەماكانی كە هێناویەتی بۆ ڕزگاركردنی مرۆڤایەتی لە هەموو كوێرەوەریەكانی ژیان. لەو لاشەوە بەرەنگار بوونەوە و ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو هەموو لێشاوە گومانانەی كە دەخرێنە ڕوو، پێویستی بە هەوڵا و كۆششێكی زانستی گەورە هەیە، ئەوەش بۆ ئاشكراكردنی شێوەی ڕاستی ئایینی ئیسلامی پیرۆز، لە گەڵا بڵاوكردنەوەی ئەو هەوڵا و كۆششە لە بوارێكی گەورەتر، و فراوانتردا. [بۆ خوێندنەوەی ئەم كتێبەیە كلیك لەسەر داگرتن بكە] www.ba8.org |