ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org
نوسەر: بەهەشت
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٧/٠١/١٤
چوونە پێشەوە قەدەغەیە!
چوونە پێشەوە قەدەغەیە!
خەیاڵ بكە بەڕێگایەكدا دەڕۆیت تابلۆیەك دەبینیت لەسەری نوسراوە (چوونە پێشەوە قەدەغەیە - كێڵگەی مینە)!
لە دەروونتدا هەست بە ڕق و توڕەیی ناكەیت بەرامبەر ئەو كەسەی كە ئەم تابلۆیەی داناوە لەبەر ئەوەی پێی وتویت (قەدەغەیە) بەڵكو سوپاسی دەكەی لەسەر ئەوەو بیر لەوە ناكەیتەوە ئەم تابلۆیە ئازادیەكانی تۆی سنوردار كردووە، بەڵكو وا تێ دەگەیت زامنی سەلامەتی تۆیە.
بەهەمان شێوە:
جیاوازی گەورە هەیە
لە نێوان ئەو كەسەی وا لە سنورە شەرعیەكان تێ دەگات ئازادیەكانی سنوردار دەكەن، وە ئەوەی وا تێدەگات زامنی سەلامەتی ئەون !
خوای گەورە فەرموویەتی: [وَمَنْ يَتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُ] (سورة الطلاق -1-)
واتە: هەر كەس سنوری خوای گەورە ببەزێنێت ستەمی لە نەفسی خۆی كردووە.
ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org