ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org
نوسەر: دایكى سوننە
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٠/٠٥/١٨
ئیسلام ئەیەوێت ئافرەتانى موسڵمان چۆن بن
بسم الله الرحمن الرحيم
خێزان‌.. یەكەم خشتە لەبیناى كۆمەڵگادا، وە لەخێزانیشدا دایكە پەروەردكارو مامۆستاو نموونەیەكى زۆر گەورەیە بۆ منداڵەكانى، هەر ئەویشە ئارامى و هاودەمى و خۆشەویستى بۆ مێردەكەى، ئەوەتا ئەڵێن: گەورەترین نازو نیعمەتى خواى پەروەردگار لەسەر بەندەكانى لەپاش باوەڕەوە نیعمەتى ئافرەتى چاكە، خراپ بوونى بارودۆخ بەگشتى و شوێنەوارى ڕۆشنبیرى ڕۆژهەڵات و ڕاگەیاندنیان لەسەر خێزانى موسڵمان بەتایبەت شاراوە نى یە لەلاى هیچ موسڵمانێك.
١. ئیسلام ئەیەوێت ئافرەتانى موسڵمان هاوپەیمان و هاوكاربن لەگەڵ مێردى بڕواداریانداو پشتگیرى دەكات لەبانگەشەكردنى و چالاكى دەكاتەوە لەكارەكانى و هانى دەدات بۆ تێكۆشان لەپێناوى خواداو ئارامیش دەگرێ لەو بێ بەشبوونەى كەتووشى دەبێت لەو ڕێگەیەداو لەوانەشە ڕۆزىیەكى تەنگ و كەمى هەبێت مێردو منداڵیش لەدەست دەدات و نامێنێ، خدیجە (خواى لێ ڕازى بێت) بەپێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەڵێت لەكاتێكدا لەوە دەترسا لەناوبچێت لەو كاتەبوو كەیەكەم جار سروشى بۆ هاتەخوار: (نەخێر وەڵڵاهى خواى گەورە سەرشۆڕت ناكات هەتا هەتایە چونكە تۆ سەردانى خزم و كەس و كاران دەكەیت و ڕێزى میوان دەگریت و هەموو ناڕەحەتیەكان هەڵدەگریت و یارمەتى دەرى خەڵكیتیش لەوەى كەتووشیان دەبێت لەژیانیاندا).
٢. هەروەها ئەیەوێت لەگەڵ مێردەكەیدا لەماڵدا بێت و پەروەردەى منداڵەكانى بكات و هاودەمى مێردەكەى بێت و خۆى بپارێزێت لەوەى كەخواى گەورە حەرامى كردووەو دووریش بكەوێتەوە لەسەرپێچى كردنى، خواى پەروەردگار دەفەرموێت: [فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللّهُ] [سورة النساء_٢٤] ، خواى گەورە دوو سیفەتى ئافرەتى لەم ئایەتەدا باس كردووە ئەویش ئەوەیە گوێڕایەڵى خواى پەروەردگارو پاشان گوێڕایەڵى مێردەكانیانن تاوەكو لەكاتى نادیاریشیاندا مێردەكانیان دەپارێزن بەوەى كەخۆیان و ماڵ و منداڵیان دەپارێزن ئەوەش بەپاراستنى خواى گەورە بۆیان.
هەموو شتێك دەبەخشێ لەبەرخاترى خواى گەورە خەمى گەورەشى ئەوەیە كەمێردەكەى لێى ڕازى بێت كەڕازى بوونى ئەو ڕازى بوونى خواى گەورەیە، ئەوەتا دایكە خەدیجە هەموو شتێك دەبەخشێ لەپێناوى بانگەشەكردندا وەبۆ پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) باشترین و چاكترین هاوسەر بوو وەهەروەها منداڵەكانیشى بەباشترین شێوە پەروەردە دەكرد.
٣. وە هەروەها ئیسلام ئەیەوێت ئافرەتان ڕاستگۆبن، ڕاستگۆ بێت لەژیانیداو لەگەڵ مێردەكەیداو لەگەڵ خۆشیداو هەروەها لەگەڵ منداڵەكانیدا، ئەو منداڵانەى كەپەروەردەیان دەكات لەسەر نموونەیەتى ئەبوبەكر لەیەكلاییداو لەڕاو بۆچووندا وەلەسەر بەهێزى و تواناى عومەرو حەیاى عوسمان و زانیارى عەلى و زیرەكى خالیدو بەخشینى عبدالرحمنى كوڕى عەوف و چاكەكارى خەدیجەو زانیارى عائیشەو گوێڕایەڵى ئەسماء..
٤. وە ئەیەوێت ئافرەتان ئارامگربن و ڕازى بن بەقەزاو قەدەرى خواى گەورەو خۆڕاگرو ئارامگربن لەسەر ئەو بەڵایانەى كەبەسەر خۆى و مێردەكەى و منداڵەكانیدا دێت، كه بەڵاش لەژیاندا هەیەو ئەشبێت و پارێزراویش ئەبێت، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئەفەرموێ: (لەناو خەڵكیدا ئەو كەسەى كەتوندو تیژترین بەڵاو ناڕەحەتى تووش بووە پێغەمبەرانن پاشان ئەوانەى كەنموونەى ئەوانن ئەوانەش كەهاوشێوەى ئەوانن، خەڵكى تاقى دەكرێتەوە بەگوێرەى دیندارىیان جا هەركەسێك دیندارییەكەى پتەوتربوو ئەوا بەلاَكەى توندوتیژترە، وەئەوەش دیندارى یەكەى كزو لاوازتربوو ئەوا بەڵاكەشى سووكترو لاوازترە وەجارى واش هەیە مرۆڤ بەڵایەكى واى تووش دەبێت بەسەر زەویدا ڕێدەكات هیچ تاوانێكى بەسەرەوە نى یە).
وە ئارامیش بگرێ لەسەرپێچى نەكردنى خواى پەروەردگار وەڕازیش نەبێت ئارامگرتنەكەى لەدەست بدات لەكاتى سەرپێچى یەكاندا، وەبشكەوێتە تاوانەوە هەروەكو چۆن ئافرەتانى بێ نرخ دەكەونە تاوانەوە لەپێش شتە حەزبزوێنەكان بۆ ئەوەى ببێتە سووتەمەنى ئارەزووى پیاوان بەرامبەر ووتە شیرین و بەچێژەكان، وە سامانێكى بەخشراوو ئاواتە پەیمان پێ دراوەكان.. پاشان ئاكام و عاقیبەتیشى بۆ دۆزەخە كەخراپترین ئاكام عاقیبەتە.
هەروەها ئارامگر ئەبێت لەسەر گوێڕایەڵى كردنى خواى باڵادەست و ڕازیش نابێت هیچ شتێك بكرێت بەجێگیرى، نوێژەكەشى لەدەست نادات لەهەر كوێیەك بێت و تێكەڵاوى پیاوان نابێت هەرچەندە پێویست بكات وە بەهیچ شێوەیەك جل و بەرگى ئافرەتانى خراپەكار لەبەرناكات هەرچەندە بانگەشەى بۆ بكرێت و هەستیشى بەرامبەر ئەو شتانە ببزوێنرێت، ئا ئاوەهاو بەم شێوەیە لەئارامگرتن و جۆرەكانى دەژێت لەگەڵ مێردو منداڵ و كەس و كارو هەموو خەڵكى داو هەر بەم شێوەیەش ئامۆژگارى هەموو ئافرەتانى پێ دەكرێ.
خواى گەورە دەفەرموێت: [إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ] [سورة العصر_٣] ، واتە: ئیللا ئەوانە نەبێت كەباوەڕیان هێناوە بەخواو كردەوەى چاكە دەكەن و ئامۆژگارى یەكتر دەكەن بەحەق و هەروەها ئامۆژگارى یەكتر دەكەن بەئارامگرتن.
ئەوە ئافرەتێكى بەڕەوشت و پایەبەرزەو بەردەوامە لەسەر یادى خواى باڵادەست و گوێڕایەڵى كردنى نموونەى ئەم ئافرەتە قوتابى قوتابخانەى پێغەمبەرایەتى یە لەبیناى دایكانى دواڕۆژى پەیمان پێ دراو.
ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org