ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org
نوسەر: حیدر
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٠/١٢/١٤
خوشكەكەم باڵاپۆشینت پارێزەرتە لە دونیا و دواڕۆژدا
[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ] (الأحزاب: 59)
ئاشناى هەمووانە كە فەرمایشەكانى خواى پەروەردگار و پێغەمبەرەكەى صلى الله عليه وسلم لە هەموو بوارەكانى ژیان لە سوود و قازانجى تاك و كۆمەڵگاى مرۆڤایەتیە، مەبەستیشمان لێرەدا ئەو باڵاپۆشینەیە كە خواى پەروەردگار و پێغەمبەرەكەى صلى الله عليه وسلم لە خوشكان و دایكانى ئێمەیان داوەكردووە، جا بابزانین ـ زانستى سەردەم ـ چۆن ڕاستى ئەم ووتەیەمان بۆ دەسەلمێنت، ئەوەش بۆ ئەوەى خوشكانمان زیاتر پابەند بن پێوە، زیاتر سۆز و میهرەبانى خواوەندیان بۆ ئاشكرا بێت، و شوكرانە بژێرى ئەو نیعمەتە بكەن.
لە هەندێك لە سەرچاوەكاندا هاتووە كە لێكۆڵینەوە زانستیە نوێیەكان ئەوەیان سەلماندووە كە ئەو ئافرەتانەى كە جل وبەرگى كورت لەبەر دەكەن و لەشیان بە دەردەخەن زیان لەخۆیان دەدەن، سەرژمێرەكانى ئێستا ئاماژە بۆ بڵاوبونەوەى نەخۆشى شێرپەنجەى خراپ دەكەن كە تووشى ئەو بەشانەى لەشى ئافرەت دەبێت كە بەدەرەوە یە، بەتایبەت تووشى كچانى جلوبەرگ كورت دەبێت، لەم باریەوە گۆڤارى پزیشكى بەریتانى بڵاوى كردەوە كە (السرطان الخبيث الميلانوما ) شێرپەنجەى خراپى میلانۆما یەكێك بووە لەو جۆرە شێرپەنجانەى كە بەدەگمەن تووشى مرۆڤ دەبوو بەڵام ئێستا زیادیكردووە، و تووشبوەكانیش لە كچانى تەمەن ناوەڕاستدا زیاددەكات كە زیاتر تووشى قاچیان دەبێت، هۆكەى دەگەڕێتەوە بۆ بڵابونەوەى جلوبەرگى كورت كە لەشى ئافرەت بەدەردەخات، كە ئەمەش لەگەڵ تێپەڕبوونى ساڵدا وا دەكات پێستى لەشى ئافرەت زیاتر بەرخۆر بكەوێت، لەكاتێكدا گۆرەوى تەنك یان لایلۆن پێست ناپارێزێت لە تیشكى خۆر.
گۆڤارى پزیشكانى ئۆبئە هەوڵیان داوە زانیارى زیاتر دەربارەى ئەم نەخۆشیە كۆ بكەنەوە كەخەریكە نزیك دەبێتەوە و ببێت بە پەتایەك... جا خوشكەكەم بڕوانە بە هۆى سەرپێچیان بۆ فەرمانەكانى خواى پەروەردگار چۆن سزاى سەختى خۆى یان بەشێك لەسزاكەى داوە بەسەریاندا بەشێوەى شێرپەنجەى خراپ كە خراپترین جۆرى شێرپەنجەیە... خۆشبەختیش ئەو كەسەیە كە لە حاڵ و وەزعى كەسانى تر پەند و عیبرەت وەرگرێت.
هۆى ئەم نەخۆشیە دەگەڕێتەوە بۆ بەركەوتنى پێست بە تیشكى (فوق البنفسجیە) سەروو بەنەوشەیى، كە لە تیشكى خۆردا هەیە بۆ ماوەیەكى زۆر، ئەمەش بەرهەمى جلوبەرگى كورت جلى كەنار دەریا، وە تێبینى دەكرێت لەوەى كە تووشى هەموو بەشەكانى لەش دەبێت بە ڕێژەیەكى جیاواز، و ئەم نەخۆشیە سەرەتا وەك پەڵەیەكى بچوكى ڕەش دەردەكەوێت لەسەر پێست لەوانەشە زۆر بچوك بێت، بەزۆرى لە پێ و لاقدا دەردەكەوێت، هەندێك جاریش لە چاودا دەردەكەوێت ئینجا دەست دەكات بە بڵاوبونەوە بە هەموو لەشدا ئەمەش زیاددەكات و گەشەدەكات لە ناوچەى دەركەوتنیەوە، ئەم پەڵانە هێرش دەبەنە سەر لیمفەگرێكانى سەرەوەى ڕان و خوێن وە لە جگەردا جێگیردەبن و لەناوى دەبەن، وە لەوانەیە لە زۆربەى ئەندامەكانى هەناودا جێگیر ببێت وەك: ماسوولكەكان، گورچیلە، لەوانەشە هێرش بباتەسەر گورچیلە و لەناوى ببات لەئەنجامى تووشبوونى گورچیلە بەشێرپەنجەى خراپ و دەرچوونى میزى ڕەشى بەدوادا بێت كە لەوانەشە بگوێزرێتەوە بۆ كۆرپەلە كاتێك لەزكى دایكى دا دەبێت، تووشبووى ئەم نەخۆشیە (شێرپەنجە) زۆر ناژێت، لەهەمان كاتدا نەشتەرگەرى یان چارەسەر بە تیشك ڕێگەى ڕزگاربوون نیە لەم نەخۆشیە، لێرەدا دانایى و زانایى یاسادانانى ئاینى ئیسلامى پیرۆزمان بۆ دەردەكەوێت كە فەرمان دەكات بە ئافرەت بە لەبەركردنى پۆشاكى خۆپارێز كە (پۆشاكێكى فراوانە، نە تەسكە و نە تەنكە و هەموو لەشى دادەپۆشێت، وە ڕێگە دەدات بەدەرخستنى هەردوو دەست و دەموو چاو،، لێرەدا بەتەواوى ئەوە ڕوون بۆتەوە كە لەبەركردنى جلوبەرگى داپۆشەرى لەش و دروست باشترە و پارێزەریتى لە سزاى دونیا، كە بەهۆى نەخۆشیەوە تووشمان دەبێت جگە لەسزاى دواڕۆژ كە بەدەست خواى گەورەیە. ئێستا دەڵێین ئایا دواى پشتگیرى كردنى بیردۆزەكانى زانستى نوێ كە پێشتر یاساى ئاینى ئیسلامى پیرۆز بڕیارى لەسەر دابوو بیانوویەك هەیە بكرێت بە بیانوو بۆ (سفور) ى و خۆدەرخستنى ئافرەتان.

ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org