ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org
نوسەر: د.كاوه أكرم سەنگاوى
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١١/٠٣/٣٠
دەروازەی یەكەم:خـوێنەكانی ئافـرەت لـە زانستی پزیشكی دا. بەشی سێیەم خوێنی زەیستانی
[خوێنی زەیستانی]
ئەو خوێنەیە كە لە دوای منداڵ بوونەوە دێت، ئافرەت بۆ ماوەیەك دەكەوێتە سەر خوێن، كە هەندێ خوێن و شلە دێتە خوارەوە، پاشان مناڵدان دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، ئەو ماوەیە كە لە دووای منداڵ بوونەوە دێ 40 ڕۆژ دەخایەنێت.
ئەو شلەی دێتە خوارەوە لەكاتی زەیستانی دا لە 3 تا 4 ڕۆژی یەكەم دا ڕەنگی سووری تۆخە و خەستە، هەندێ دەنكۆڵەی مەیوی تێدایە، پاشان بەرەو وشك بوونەوە دەڕوات و ڕەنگی بەرەو پەمەیی دەڕوانێ و، مادەی لینجی تێدا دەبینرێ، لە كۆتایی دا ڕەنگی زەرداوی خوێن وەردەگرێ، ئەوەش مانایی كۆتایی زەیستانیە.
ئافرەتی زەیستان هەست بە ماندوو بوون و لەرزین و دابەزینی پلەی گەرمای لەشی دەكات بۆ ماوەی چەند سەعاتێك، پاشان وردە وردە بەرەو بەرزبونەوە دەڕوات، تا دەگاتە باری ئاسایی خۆی لە دوای چەند ڕۆژێك.
ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org