ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org
نوسەر: د.كاوە أكرم سەنگاوى
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١١/٠٧/٢٤
بەشی سێیەم: كۆمەڵە ئەحكامێك كە بۆ ئافرەتان دروستە لە كاتی بێ نوێژی دا ئەنجامی بدەن
باسی دووەم: دەستـدان لە قـورئان و خـوێندنی لەسـەر مصحف
زانایان یەك دەنگن لەسەر ئەوەی دروستە بۆ ئافرەت دەست لە قورئان بدات و هەڵی بگرێ لەكاتی بێ نوێژی دا، لەحاڵەتی ناچاری دا، وەكو مەترسی ئەوە بكرێ كە قورئانەكە بكەوێتە ناو ئاوەوە، یان مەترسی سوتانی لێبكرێ، یان ئەگەری ئەوە بكرێ بكەوێتە ناو شوێنێكی پیسەوە.
بەڵام ئەگەر ناچاری نەبێ و زەرورەتێكی وەها نەبوو، ئەوا خیلاف و جیاوازی هەیە لە نێوان شەرعناسان دا، بەڵام ئەوەی زیاتر جێگای متمانەبێ و بەڵگەكانیان بە هێزتر بێ، ئەوەیە كە دەڵێن دروستە.
ئەوانەی كە دەستدان لە قورئان بە حەرام دەزانن بۆ ئافرەتێ كە لە بێ نوێژی دا بێ، هەندێ بەڵگە دەهێننەوە بۆ سەلماندنی ئەو حوكمە، بەڵام لە ڕاستی دا بەڵگەكانیان یان ئەو مەبەستە نادا بە دەستەوە كە ئەوان ئەو حوكمەی لەسەری دادەنێن، یان لاوازن و كاریان پێ ناكرێ:

بۆ خوێندنەوەى درێژەى بابەت كلیك لەسەر داگرتن بكە


ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org