ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org
نوسەر: د.كاوە أكرم سەنگاوى
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١١/٠٩/١٢
بەشی سێیەم: كۆمەڵە ئەحكامێك كە بۆ ئافرەتان دروستە لە كاتی بێ نوێژی دا ئەنجامی بدەن
[باسی سێیەم:ئافرەتێ كەلە بێ نوێژی دا بێ، بەرماوەی خواردن و خواردنەوەی و جەستەوعەرەقی گیانی هەمووی پاكن]
زانایان و شەرعناسان یەك دەنگن لەسەر ئەوەی كە هەموو جۆرە هەلسووكەوتێك دروستە لەگەڵ ئافرەتێ كە لە بێ نوێژی دا بێ، تەنها جووتبوون نەبێ، وە بەرماوەی خواردن و خواردنەوەی ئافرەتێ لە بێ نوێژیدا بێ پاكن، وەهەروەها جەستەو عەرەقی گیانیشی هەمووی پاكن. ئەم یەك دەنگیەی زانیانیش ئیمامی«النووی»و «إبن جریر» نەقڵی دەكەن.
بەڵگەش لەسەر ئەوە:
یەكەم:
« أنس »دەفەرموێ: جولەكەكان كاتێك ئافرەتیان بكەوتایەتە بێ نوێژیەوە لە ژووری خەوتن دەریان دەكردن و لەگەڵیان نەدەخەوتن و نانیان لەگەڵ نەدەخواردن و نەدەچوونە لایان بۆ تێركردنی ئارەزووی جنسی، پێغەمبەر«صلى الله عليه وسلم» فەرمووێ:
« اصْنَعُوا كُلَّ شَيْءٍ إِلَّا النِّكَاحَ ». واتە « دەتوانن لەگەڵ ئافرەتی بێ نوێژ ڕابووێرن تەنها جووتبوون نەبێ».
ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org