ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org
نوسەر: شێخ محمد ناصر الدین الألبانى، وەرگێڕ: مامۆستا عدنان بارام
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١١/١٠/٠٨
شێوازەكانی تەحیات
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم چەندەها شێوازی جۆراو جۆری تەحیاتی پێ‌فێركردن:
1 ـ تەحیاتی (ابن مسعود) رضي الله عنه: كە فەرموویەتی: دەستم لە ناو دەستی پێغەمبەری خوادا بوو صلى الله عليه وسلم كە تەحیاتی پێ‌فێركردم، هەروەكو چۆن سورەتێكی لە سورەتەكانی قورئانی فێردەكردم:" التحيات لله، والصلوات، والطيبات، السلام عليك أيها النبـي ! ورحمة الله وبركاته، السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين "، [ فإنه إذا قال ذلك أصاب كل عبد صالح في السماء والأرض ] واتە: ئەگەر ئەوەی ووت ئەوا هەموو بەندەیەكی چاك لە ئاسمان بێت یان لە زەوی دەگرێتەوە. " أشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله "، [ وهو بين ظهرانينا فلما قبض قلنا: السلام على النبـي ] ، واتە: لەكاتێك دا ئەمانووت: (السلام عليك أيها النبـي ورحمة الله وبركاته) كە لە ناوماندا زیندوو بوو، بەڵام كە كۆچی كرد دەمانووت: السلام على النبـي "
ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org