ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org
نوسەر: د.كاوە أكرم سەنگاوى
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١١/١٠/١٩
بەشی شەشەم:ئەو ئەحكامانەی تایبەتمەندن بە حەج و عەمرە
* باسی یەكەم: حوكمی ئیحرام بەستنی حەج و عەمرە لەكاتی بێ نوێژی دا.
دروستە بۆ ئافرەت لەكاتی بێ نوێژی دا ئیحرام ببەستێ، چونكە بێ نوێژی رێگرو بەربەست نى یە لە بەستنی ئیحرام.
* باسی دووەم: حوكمی سوڕانەوە بەدەوری كەعبەدا لەكاتی بێ نوێژی دا.
سوڕانەوە و تەواف كردن بەدەوری كەعبەدا بەبێ پاكێتی دروست نییە و حەرامە، چونكە یەكێك لەمەرجەكانی تەواف بریتییە لە خاوێنی لە بێ دەست نوێژی گەورەو بچوك و پیسیەتی.
* باسی سێیەم: حوكمی سەعی نێوان صەفاو مەروە لەكاتی بێ نوێژی دا.
دروستە بۆ ئافرەت لەكاتی بێ نوێژی دا ڕۆیشتنی نێوان سەفاو مەروە ئەنجام بدات، چونكە پاكێتی بەمەرج نەگیراوە بۆ ئەو ڕۆیشتن و هاتوو چۆكردنەی نێوان سەفاو مەروە.
* باسی چوارەم: سووڕخواردنی ماڵ ئاوایی لەكاتی بێ نوێژی دا.
تەوافی ماڵ ئاوایی بریتیە لەو تەوافەی كە دەكرێ بۆ ماڵ ئاوایی كردن لە كەعبە بۆ كەسانێ كە دانیشتوی شاری مەككە نەبن.
ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org