ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org
نوسەر: مامۆستا محمد عبدالرحمن
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٢/٠٢/٢٣
واجبێتی وەڵامدانەی پرسیارەكان لە لایەن ئەهلی عیلمەوە
خوای پەروەردگار لە قورئاندا هەڕەشە دەكات لە ئەو كەسانەی كە زانستی بە سوودیان پێ‌یە و كە چی دەیشارنەوە و ڕایناگەیەنن و بۆ خەڵكی روون ناكەنەوە، بۆیە وەڵامدانەوەی پرسیارە شەرعییەكان واجبێكی شەرعی لەسەر زانایان و وەڵامنـــەدانەوەشیان بۆ پرسیارە شەرعییەكان ـ ئەگەر وەڵامەكە بزانن ـ جۆرێكە لە جۆرەكانی شاردنەوەی زانست:
خوای گەورە فەرموویەتی: [إِنَّ الَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَا أَنزَلْنَا مِنْ الْبَيِّنَاتِ وَالْهُدَى مِنْ بَعْدِ مَا بَيَّنَّاهُ لِلنَّاسِ فِي الْكِتَابِ أُوْلَئِكَ يَلْعَنُهُمْ اللَّهُ وَيَلْعَنُهُمْ اللاَّعِنُونَ (159) إِلاَّ الَّذِينَ تَابُوا وَأَصْلَحُوا وَبَيَّنُوا فَأُوْلَئِكَ أَتُوبُ عَلَيْهِمْ وَأَنَا التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (160)] (البقرة).
واتە: بەڕاستی ئەو كەسانەی ئەوەی كە ئێمە دامانبەزاندووە لە بەڵگەكان و ڕێنمایی دەشارنەوە لە پاش ئەوەی كە ئێمە لە نێو كتێبەكەماندا روونمان كردووەتەوە بۆ خەڵكی ئا ئەوانە خوا لەعنەت و نەفرەتیان لـێ‌دەكات و لەعنەتكارانیش لەعنەت و نەفرەتیان لـێ‌دەكەن(159) جگە لەوانەیان نەبێت كە تەوبەدەكەن و خۆیان چاك دەكەن و ڕاستیەكان روون دەكەنەوە ئا ئەوانە من تەوبەیان لـێ‌وەردەگرم و لێیان خۆش دەبم، وە من لـێ‌بووردە و بە بەزەییم.
وَعَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم): ((مَنْ سُئِلَ عَنْ عِلْمٍ فَكَتَمَهُ أَلْجَمَهُ اللَّهُ بِلِجَامٍ مِنْ نَارٍ يَوْمَ الْقِيَامَةِ)) صحيح سنن أبـي داود رقم: (3658).
واتە: هەركەسێك پرسیاری زانستێكی لـێ‌كرا و ئەویش شاردیەوە ئەوا خوا لغاوی دەكات بە لغاوێك لە ئاگر لە ڕۆژی قیامەتدا.
ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org