ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org
نوسەر: هاوار عبدالله
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٢/٠٩/٢٦
پۆشاكی ئافرەتان لە ناو نوێژدا
الحمد لله وحده، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعده.و بعد:
هەندێك لە ئافرەتان وا دەزانن نوێژكردن تەنها بریتیە لە ڕوو كردن ‏لە قیبلە و ئەنجامدانی چەند جوڵەیەك و خوێندنەوەی چەند ئایەت و ‏زیكرێك، دەبینین ئەم بیركردنەوەیە وایان لێدەكات گرنگی نادەن ‏بەوەی كە پێویستە چ جۆرە پۆشاكێك لەبەر بكەن بۆیە گوێ‌ نادەنێ‌ ‏تەسك بێت یان تەنك بێت یان بەشێك لە پرچیان یان قاچیان یان ‏قۆڵیان بەدەرەوە بێت، لەكاتێكدا ئافرەت هەموو جەستەی عەورەتە. ‏
[جا بابزانین پۆشاكی ئافرەتان دەبێت چۆن بێت لە ناو نوێژدا]
‏1 ـ پێویستە ئافرەت لە نوێژدا پۆشاكێك لەبەر بكات هەموو ‏جەستەی داپۆشێ‌ جگە لە ڕومەت و هەردوو دەستی لەسەر ڕای ‏دروست و پەسەندی زانایان.‏
ئەمەش بەبەڵگەی فەرمودەی پەیامبەری خوا ‏(صلى الله عليه وسلم)‏ كە ‏فەرموویەتی: " يا أسماء إن المرأة إذا بلغت المحيض لم يصلح أن يرى منها شيء إلا هذا وهذا - وأشار إلى وجهه وكفيه " حسنه الألباني في صحيح الجامع، برقم: (7874).
‏ واتە: ئەی ئەسما‌و ئەگەر ئافرەتی موسڵمان گەشتە تەمەنی ‏باڵغ بوون نابێت جگە لە دەستەكان و ڕوومەتی زیاتر دەركەوێت ‏
الخطابي له معالم السنن (ج2 ص343) ئەفەرموێت: خەڵكی ‏ڕاجیاوازن لەوەی كە ئافرەتی ئازادی باڵغ بوو چەن لە جەستەی ‏داپۆشێ‌ كە نوێژی كرد، شافعی و أوزاعی فەرمویانە: هەموو ‏جەستەی داپۆشێ‌ جگە لە ڕومەت و هەردوو لەپی دەستی ‏
وه البغوی ئەفەرموێت: (أما المرأة الحرة، فعليها أن تُغطيَ جميعَ بدنها في الصلاة إلا الوجهَ واليدين إلى الكُوعين). اهـ شرح السنة (ج2 ص436).. ‏واتە: بەڵام ئافرەتی ئازادی باڵغ بوو پێویستە لەسەری هەموو ‏جەستەی داپۆشێ‌ لە كاتی نوێژكردن جگە لە ڕومەتی و هەردوو ‏دەستی تا مەچەكی.‏
‏2 ـ پێویستە سەرپۆشێكی باش بدات بەسەریا كە تەنك نەبێت وە ‏هێندە گەورە بێت هەموو سەری داپۆشێ‌ بە شێوەیەك هیچ لە پرچی ‏
بە دەرەوە نەبێت، بەڵگەی ئەمەش ئەو فەرمودەیەی دایكە ‏عائیشە گێڕاویەتەوە كە پەیامبەری خوا ‏‏(صلى الله عليه وسلم)‏ فەرمویەتی: (لا يقبلُ الله صلاةَ حائض إلا بخمار) صحيح أبي داود - (3 / 206)
واتە: خوا نوێژی ئافرەتی باڵغ بوو وەرناگرێت ئیللا بە سەرپۆشەوە ‏نەبێت. ‏
ابن المنذر له الإجماع (ص45): ئەفەرموێت: زانایان كۆڕان لەسەر ‏ئەوەی كەوا ئافرەتی باڵغ بوو پێویستە لەسەری بە سەرپۆشەوە نوێژ ‏بكات. ‏
‏ 3 ـ نابێت بە پۆشاكی تەنكەوە نوێژ بكەن ئەگەر چی فراوانیش بوو ‏چونكە وەكو ڕووت وایە بەڵگەشمان وتەی پەیامبەری خوایە ‏‏(صلى الله عليه وسلم)‏ كە ‏فەرمویەتی:(سيكون في آخر أمتي نساء كاسيات عاريات …)   رواه الطبراني في المعجم الصغير بسند صحيح.‏‎ ‎واتە: لە ئاخری ئوممەتەكەم هەندێك ‏ئافرەت هەن بەناو داپۆشراون بەڵام لە ڕاستیدا ڕووتن. ‏
‏ ابن عبد البر ئەفەرموێت: مەبەستی پەیامبەری خوا ‏‏(صلى الله عليه وسلم)‏ ئەو ‏ئافرەتانەیە كە پۆشاكی تەنك و ناسك دەكەنە بەر ئەو جۆرە پۆشاكە ‏لە ڕاستیدا لەش دەردەخات، نەك ئەوەی كە دای بپۆشێت، ئەو ‏جۆرە ئافرەتانە بە ناو داپۆشراون، ‏
السفارینی له ((غذاء الألباب)) ئەفەرموێت: ئەگەر پۆشاك و تەنك بوو ‏، بەهۆی تەنكیەوە عەورەتی لەبەركەرەكەی نەپۆشی پیاو بێت یان ‏ئافرەت ئەوە قەدەغەیە و حەرامە لەسەر ئەو كەسەی لەبەری دەكات ‏لەبەر ئەوەی ئەو عەورەتەی دانەپۆشیوە كە شەرع فەرمانی كردوە بە ‏داپۆشینی، ئەم وتەیەش خیلافی تیا نیە.‏
‏ وە پێشەوا شوكانی له (نيل الأوطار ) (2/115) ئەفەرموێت: ‏پێویستە لەسەر ئافرەت جەستەی بە پۆشاكێك داپۆشێت لەشی ‏دەرنەخات وە ئەمەش مەرجی داپۆشەری عەورەتە. ‏
‏4 ـ نابێت بە پۆشاكی تەسكەوە نوێژ بكەن وەك (فانیلە و پانتۆڵ و ‏تراكسۆت و هاوشێوەكانیان) چونكە قەبارەی جەستەیان دەردەخات ‏، هەروەك لە هشام بن عروە ئەفەرموێت: كاتێك كە (منذر) ی كوڕی ‏‏(زبیر) لە عێراق گەڕایەوە پۆشاك و بەرگێكی لە جۆری (مرويَّة و  ، و قوهية) ی نارد بۆ (أسما‌ء) ی كچی (أبو بكر) ئەوەش لە كاتێكدا ‏بوو كە (أسما‌ء) چاوەكانی لە دەست دابوو، واتە: نابینا بوو: ڕاوی ‏دەڵێت: كە (أسما‌ء) دەستی دا لە پۆشاكەكە، فەرمووی: ئۆف بۆ ‏ئەم پۆشاكە، پۆشاكەكەی بۆ بگەڕێننەوە، (منذر) یش ئەوەی زۆر ‏لەلا گەورە‌و گران بوو، بۆیە فەرمووی: ئەی دایكی بەڕێزم ئەوە تەنك ‏نییە بۆ ئەوەی لەش دەربخات، ئەویش لە وەڵامدا فەرمووی: ئەگەر ‏لەشی تێدا دەرنەكەوێت، خۆ قەبارەی لەش دەردەخات. ‏
وە زۆرێك لە زانایان كۆڕان لەسەر ئەوەی ئەو پۆشاكەی كە واجبە ‏ئافرەتان لە نوێژدا لەبەری بكەن بریتیە لە (درع وخمار)‏
واتە: ئەو پۆشاكەی مەرجی حیجابی شەرعی تێدا بێت لەوانەش: ‏فراوان بێت و تەسك و تەنك نەبێ‌ و هاوشێوەی جلی بێ‌ باوەڕان و ‏پیاوان نەبێ‌.‏
‏ لەگەڵ سەرپۆشدا.دەبینیت یەكێكیان دەچێتە نوێژەوە و پرچی ‏یان بەشێك لە پرچی یان لە قۆڵی یان قاچی بەدەرەوەیە لەم كاتەدا ‏لەسەریەتی ـ لای زۆربەی زانایان ـ نوێژەكەی دوبارە بكاتەوە
‏5 ـ سەبارەت بە پێكانی ئافرەت بەهەمان شێوە بە عەورەت ‏دەژمێردرێن، و پێویستە دابپۆشرێن، داپۆشینیشیان بە گۆرەوەی ‏بەس نیە، با گۆرەویەكانیش ئەستور بن، چونكە قەبارەی پێكان ‏دەردەخەن، بەڵگەش خوای پەروەردگار ئەفەرموێت: [ وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ ‏ ] .
ڕوی هەڵێنجاندنی ئایەتەكە ئەوەیە: كە ئافرەتان پێویستە لەسەریان ‏پێكانیان داپۆشن. وە لەم بارەیەوە ابن حزم ئەفەرموێت: ئەمە ‏دەقێكە سەبارەت بە قاچ و لاقەكان كە پێویستە دابپۆشرێ‌ و ‏دەرخستنیان حەڵاڵ نیە
وە بەڵگە لە سوننەت بۆ ئەمە فەرمودەكەی (ابن عمر)ە كە ئەفەرموێت ‏‏: پەیامبەری خوا ‏(صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتی: ((مَنْ جرّ ثوْبه خيلاء، لم ينظر الله إليه يوم القيامة)). فقالت أم سلمة: فكيف يصنع النّساءُ بذيولهنّ ؟ قال: يرخين شبراً. فقالت: إذن تنكشف أقدامهن ! قال: فيرخينه ذراعاً، لا يزدن عليه
‏ واتە: هەركەس بۆ فیز و تەكەبور پۆشاكەكەی شۆڕ بكاتەوە خوای ‏پەروەردگار لە قیامەتدا تەماشای ناكات. (أم سلمة) فەرموی: ئەی ‏پەیامبەری خوا ‏‏(صلى الله عليه وسلم)‏ ئافرەتان چی بكەن بە دامێنەی كراسەكانیان ؟ ‏فەرمووی: با بستێك شۆڕی بكەنەوە، (أم سلمة ) ـ ڕەزای خوای لێ‌ ‏بێت ـ فەرمووی: كەواتە پێكانیان دەر دەكەوێت ؟! ئەویش ‏فەرمووی: با باڵێك شۆڕی بكەنەوە، و لەوەش زیاتر شۆڕی ‏نەكەنەوە. سلسلة الأحاديث الصحيحة: 1864
البیهقی ئەفەرموێت: بەڵگەی ئەوەی تیایە كە داپۆشینی قاچەكان ‏بۆ ئافرەت واجبە.‏
وە پرسیار كرا لە ئیمامی أحمد: ئافرەت لە چەند پۆشاكدا نوێژ ‏بكات ؟ فەرموی: بەلای كەمەوە: كراسێك و سەرپۆشێك، وە ‏قاچەكانی داپۆشێت وە كراسەكە ئەوەندە درێژ بێ‌ پێكانی داپۆشی ‏
وە ئیمامی شافعی ئەفەرموێت: پێویستە لەسەر ئافرەت كە هەموو ‏جەستەی لە نوێژدا داپۆشێت جگە لە هەردوو لەپ و ڕومەتی. ‏هەروەها ئەفەرموێت: وە هەموو شتێك لە جەستەی ئافرەت عەورەتە ‏جگە لە هەردوو لەپ و ڕومەتی. وە پشتی پێكانی عەورەتن، بۆیە ‏ئەگەر شتێك لە نێوان ناوك بۆ ئەژنۆی پیاو لە نوێژدا دەركەوت یان ‏شتێك لە پرچی ئافرەت لە نوێژدا دەركەوت زۆربێ‌ یان كەم وە لە ‏جەستەی جگە لە ڕومەت و هەردوو لەپی و مەچەكی لەوە زیاتر ‏دەرناخات بزانن یان نەزانن ـ هەردوكیان نوێژەكەیان دوبارە ‏دەكەنەوە، مەگەر بەهۆی هەڵكردنی با ئەو شوێنانە بەدەر بكەون ‏یان بەهۆی كەوتنە خوارەوەی پۆشاكەكە.‏
هەروەها لەم بارەیەوە زانای پایە بەرز شێخ ابن باز ئەفەرموێت: ‏دەرخستنی قاچەكان لە نوێژدا بۆ ئافرەتان لای زۆربەی زانایان جائز ‏نیە و نوێژەكەی پوچەڵ دەكاتەوە. بۆیە ئەگەر ئافرەت نوێژی كرد و ‏قاچەكانی بە دەرەوە بوون واجبە لە سەری نوێژەكەی دوبارە ‏بكاتەوە لای زۆربەی زانایان ‏
كەواتە پێویستە لەسەر ئافرەتان لە نوێژدا پۆشاكێكی فراوانی ‏ئەستور لەبەر بكەن هێندە شۆڕ بێت قاچەكانیشیان داپۆشێت، وە ‏سەرپۆشێكی باش بدەن بە سەریاندا. ئەمە پۆشاكی شەرعی ‏ئافرەتانە لە ناو نوێژدا. ‏
ماوەتەوە بڵێم: خوشكی ئیماندار ئەوەت بیر نەچێت لە نوێژكردنت ‏دا تۆ گفتوگۆ لەگەڵ پەروەردگارت دەكەیت، پۆشاكێك لەبەر مەكە ‏ببێتە هۆی توڕەبونی پەروەردگار لێت،بەڵكو پۆشاكێك لەبەر بكە ‏شایستە بێت بەو كاتەی تۆ تیایدای كە نوێژكردنە، مەرجەكانی ‏پۆشاكی شەرعیشمان بە كورەتی لەم نوسراوەدا باس كرد تۆیش ‏تەنها ئەوەت لەسەرە جێبەجێی بكەی. ‏
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org