ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org
نوسەر:
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٠/٠٥/٢٢
ئایا دەست نوێژ لە مێرد دەشكێت؟
پرسیاری ژمارە ١٧٦:ئایا دەست نوێژ لە مێرد دەشكێت؟

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
دەست نوێژ بەدەست لەیەك كەوتن ناشكێت هەرچەندە مەسەلەیەكى خیلافیە لە نێوان زانایاندا بەڵام هیچ حەدیسێكمان نیە كە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەستنوێژى لە خێزانەكانى شكاندبێ بە پێچەوانەوە حەدیسمان هەیە لەسەر ئەوەى كە شەونوێژى كردووە دەستى داوە لە پێى دایكە عائیشە لە پێشى خەوتبوو هەروەها دایكە عائیشە بۆمان دەگێرێتەوە و دەفەرموێ:
(أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قبّل بعض نسائه ثم ذهب إلى الصلاة ولم يتوضأ)رواه ابن ماجه وحسنه الشيخ الألباني رحمه الله.
واتە: پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم ماچى یەكێ لە خێزانەكانى كردووە پاشان ڕۆشتوە بۆ نوێژ و دەستنوێژى نەگرتووەتەوە.
لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org