ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org
نوسەر:
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٠/٠٦/١٧
ئەگەر نەهێڵی منداڵت ببێ بە خواردنى حەبى مەنع ئەوا حەرامە ?
پرسیاری ژمارە ٢٣٤:ئەگەر نەهێڵی منداڵت ببێ بە خواردنى حەبى مەنع ئەوا حەرامە ?

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
بەكارهێنانی حەپی مەنع لە ئیسلامدا.
: لێرەدا ووتەیەكی ئیمامی (ابن العثيمين) ڕەحمەتی خوای لێبێت باس دەكەین بۆ ئەو ئافرەتانەی كەوا (حەپی مەنع) بەكاردێنن، پێشەوا فەرموویەتی: (إنَّ استعمال هذه الـحبوب ضار على الـمرأة، على رحمها، وعلى عادتـها، وعلى دمها، بل وعلى جنينها في المستقبل، وقد يحصل من هذه الـحبوب تشويه للأجنة فيخرج الـجنين مشوهاً، ولـهذا كثر الآن التشويه، ما أكثر ما نُسأل عن جنين في بطن أمه ليس على رأسه عظم، ونُسأل عن جنين مشوه، كل هذا من أجل هذه الـحبوب التي ضرت المسلمين من جهة، ومنعت كثرة الإنـجاب من جهة أخرى) [مـجموع فتاوى الشيخ ابن العثيمين: الـمجلد السابع عشر / الفتوى رقم: (722)] .
واتە: بەكارهێنانی ئەم حەپانە زەرەر و زیانی هەیە بۆ ئافرەتان، زەرەری هەیە بۆ مناڵدانی، بۆ عادەكەی، بۆ سەر خوێنەكەی، بەڵكو بۆ كورپەڵەكەی لە داهاتوودا، وە هەندێك جار بە هۆی ئەم حەپەوە ناتەواوی و تێكچوون دێت بە سەر كۆرپەڵەكەدا و بۆیە كۆرپەڵەیەكی ناتەواو دەردەچێت، لە بەر ئەمە ئێستا تێكچوونی مندالڕ زۆر بووە، وە زۆر جارێك پرسیارمان لێدەكرێت سەبارەت بە كۆرپەڵەیەك كە لە سكی دایكیدایە و سەری ئێسكی تێدا نى یە، وە پرسیارمان لێدەكرێت سەبارەت بە كۆرپەڵەیەكی تێكچوو و ناتەواو، هەموو ئەمانە هۆكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم حەپانە كەوا زیانی گەیاند بە موسڵمانان لە ڕوویەكەوە، وە بەرگیری كرد لە زۆر بوونی منداڵ بوون لە ڕوویەكی ترەوە.
ئەم پرسیارە لە لایەن (مامۆستا محمد عبد الرحمن)ە وە وەڵام دراوەتەوە

ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org