ماڵپەری بەهەشت
ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org
نوسەر:
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٠/٠٩/٢٠
ئەگەر ئافرەت لە گەڵ مێردەكەى خراپ بوو پاداشتى چیە؟
پرسیاری ژمارە ٢٤٨:ئەگەر ئافرەت لە گەڵ مێردەكەى خراپ بوو پاداشتى چیە؟

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
خواى گەورە فەرمانى كردووە بە تێكڕاى موسڵمانان بە چاكبوون لە نێوان خۆیاندا بەرامبەر بە خودا وە ژنان بەرامبەر بە پیاوان و پیاوانیش بەرامبەر بە ژنان بەتایبەت ژن و مێرد دەبێ تەواو كەرى یەكتر بن و ڕێز لەیەك بگرن وە دەبێ قسە لەیەكرت وەربگرن و ژنانیش گوێڕایەڵى مێردەكانى خۆیان بكەن جا خراب بوون لەگەڵ مێرد دا تاوانە و لەسنور دەرچوونە چونكە بۆ ڕاگرتنى شیرازەى خێزان ئاینى ئیسلام وا فێرمان دەكات و دەڵێ ئەگەر سوژدە بردن بۆ كەس و دروستكراوەكان ڕەوا بوایە ئەوا دەبو ئافرەت سوژدە بۆ مێردەكەى ببات بەڵام شوژدە بردن تەنها بۆ خودایە. ئەمەش لەبەر پاراستنى خێزانە و بەتایبەتیش بۆ پاراستنى خودى ئافرەتەكەیە لە گومڕابوون و توشبون بە تاوان.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وەڵام دراوەتەوە

ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org