ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org
نوسەر:
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٠/٠٨/٠٩
ئایا دروستە بۆ ئافرەتان داو و دەرمان بەكار بهێنن بۆ قەدەغە كردنی خوێنی (حيض)
پرسیاری ژمارە ٢٥٥:ئایا دروستە بۆ ئافرەتان داو و دەرمان بەكار بهێنن بۆ قەدەغە كردنی خوێنی (حيض) لە ڕەمەزاندا یان نا؟

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
دروستە ئافرەتان داو و دەرمان لە ڕەمەزاندا بەكار بهێنن بۆ قەدەغە كردنی خوێنی (حيض) بەمەرجێك پزیشكی متمانە پێكراوی پسپۆڕ یان كەسانی شارەزا ئەوە بسەلمێنن كە هیچ زیانی بۆیان نی­یە و هیچ كاریگەری بۆ سەر منداڵدانی نی­یە، چاكتر وایە بۆ ئافرەتان ئەمانە بەكار نەهێنن چونكە خوای گەورە حەڵاڵی كردووە بۆیان ڕۆژوو نەگرن و لە كاتێكی تردا قەزای بكەنەوە. وەڵامی لیژنەی هەیشەیی بۆ توێژینەوەی زانستی و فەتوا، لە كتێبی: فتاوى رمضان: (1 / 354).

ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org