ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org
نوسەر:
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٠/٠٣/٠٧
زەكات لە پارەی دەخیلەی منداڵ
پرسیاری ژمارە ٢٧:من خوشكە زایەكم هەیە ساڵێكە تەمەنى بەڵام لەو كاتەوەى كە لە دایك بووە دایكى مانگى 100000ى بۆ لادەدات ئایا ئێستا ئەو پارەیە زەكاتى لەسەرە یان نا.

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحيم
هەموو پارەیەك بۆ ئەوەى زەكاتى بدرێت پێویستى بەوە هەیە كە چوار مەرجى تێدا بێت، كە ئەمانەى خوارەوەن:
یەكەم: موسڵمان بوون.
دووەم: موڵكایەتى، واتە: پارەكە موڵكى خۆى بێت.
سێ یەم: ساڵى بە سەردا چوو بێت.
چوارەم: گەشتبێتە ڕێژەى دیارى كراو لە شەرعدا (نصاب).
جا سەبارەت بە خوشكە زاكەت ڕاستە موسڵمانە و یان ڕۆڵى موسڵمانە، و موڵكى خۆیەتى، و ساڵى بە سەردا چووە، بەڵام نەگەشتوەتە ڕێژەى دیارى كراو بە پێی شەرع، كە لە پرسیارێكى پێشتردا باسمان لێوە كرد كە زانایان بە 2400000 دوو ملیۆن و چوار سەر هەزار خەمڵاندوویانە، كە ئەمە دەقى وەڵامەكەیە: ((بە پێی نرخى ئەم ڕۆى ئاڵتوون (نيصاب)ى زەكاتى ئەم ساڵ بە دوو ملیۆن و چوار سەد هەزار دینارى تەبعى عیراقى خەمڵێندراوە، كە لە هەر ملێۆنێكدا (25000) دەر دەكرێت و دەدرێت بە زەكات)).
بۆیە خوشكە زاكەى تۆ زەكاتى لە سەر نیە... خواى پەروەردگاریش زاناترە.

وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وه وەڵام دراوەتەوە

ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org