ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org
نوسەر:
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٢/٠٨/٢٧
حـوكمی دواخستنی قـەزاكـردنەوەی ڕۆژوو بۆ پاش ‏ڕەمەزانی داهـاتوو چیـە ؟
پرسیاری ژمارە ٧٠٦:حـوكمی دواخستنی قـەزاكـردنەوەی ڕۆژوو بۆ پاش ‏ڕەمەزانی داهـاتوو چیـە ؟

وەڵام:‏بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
كەسێك كە ڕۆژوو نەگرێت لە ڕەمەزاندا بەهۆی ‏سەفەرەوە یان نەخۆشی یان جگە لەمانە، پێویستە لەسەری قەزای ‏بكاتەوە پێش ڕەمەزانی داهاتوو، لە نێوان هەردوو ڕەمەزانەكەدا ‏جێگەیەكی فراوانە لە پەروەردگارمانەوە، بۆیە ئەگەر دوای بخات ‏بۆ دوای ڕەمەزانی داهاتوو، لەو كاتەدا پێویستە لەسەری قەزاشی ‏بكاتەوە، وە پێویستە لەگەڵا قەزاكردنەوەدا خواردنی ژەمی ‏ڕۆژێكی هەژارێكیش بدات، لەكاتێكدا كە ئەمە كومەڵێك لە ‏هاوەڵان فەتوایان داوە لەسەری، وە لە خواردنی ناوچەكە دەبێت كە ‏دەكاتە نزیكەی كیلۆ و نیوێك لە خورما یان برنج یان جگە لەمانە ‏‏، بەڵام ئەگەر قەزای كردەوە پێش ڕەمەزانی داهاتوو ئەوا خواردنی ‏لەسەر نیە ‏.
[زانای پایەبەرز:عبدالعزیز بن عبد الله بن باز رِەحمەتی خوای لێ‌ بێت]

ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org