ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org
نوسەر:
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١٢/١٠/١٣
ڕێگر و بەربەستەكانی نەكردنی قوربانی چین؟
پرسیاری ژمارە ٧١٤: ڕێگر و بەربەستەكانی نەكردنی قوربانی چین؟

وەڵام:بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
لەڕاستى دا هەندێك بۆچوونی هەڵـە یان هەندێك ‏بیدعە بووەتـە هـۆی دوور كەوتـنەوەی زۆرێـك لە موسڵمانان لە ئەنجامدانـی قـۆچ و قـوربانی كە ‏بریتین لە:‏
‏1 ـ زۆربەی خەڵك وا دەزانن یان وا تێگەینراون ! كە (مەڕێك یان بزنێك) تەنها بۆ یەك نەفەرە ‏‏!!! ‏
بەڵام لە ڕاستیدا لە سەردەمی پێغەمبەردا (‏صلى الله عليه وسلم‏) پیاو ئاژەڵێكی (مەڕێك یان بزنێك)ی دەكرد ‏بە قوربانی بۆ خۆی و خێزانی و منداڵەكانی: ((كَانَ الرَّجُلُ فِي عَهْدِ النَّبِيِّ (صلى الله عليه وسلم) يُضَحِّي بِالشَّاةِ عَنْهُ وَعَنْ أَهْلِ بَيْتِهِ، فَيَأْكُلُونَ وَيُطْعِمُونَ)).
‏2 ـ زۆربەی خەڵك وا دەزانن یان وا تێگەینراون ! كە نابێت خاوەنی قوربانییەكە و ‏منداڵەكانی لە گۆشتەكەی بخۆن ! بەڵام لە ڕاستیدا لە فەرموودەكانی پێغەمبەردا (‏صلى الله عليه وسلم‏) ‏ڕوونكراوەتەوە كە خاوەنی قوربانییەكە سوننەتە خۆی لـێ‌ی بخوات و دروستیشە (سێ‌یەكی ‏حەیوانەكە) بخوات و (سێ‌یەكی)كی تری هەڵبگرێت و ئەو (سێ‌یەكە)كەی تری ببەخشێت وەك ‏پێغەمبەر (‏صلى الله عليه وسلم‏) فەرموویەتی: ((فَكُلُوا وَادَّخِرُوا وَتَصَدَّقُوا))... ((فَيَأْكُلُونَ وَيُطْعِمُونَ)).
لە ڕاستیدا ئەم دوو بۆچوونە هەڵەیە دوو ڕێگری زۆر كاریگەر و بە هێزن بۆ نەكردنی قۆچ و ‏قوربانی لە ناو موسڵماناندا !‏
ـ چونكە زۆربەی موسڵمانان دەڵێن: ئێمە ناتوانین بۆ سەری هەر نەفەرێـك قوربانی ئەنجام ‏بدەین لە بەر ئەوەی ئەركێـكی قورس و گرانە ! ئەمەش زۆر ڕاستە و پێچەوانەشە بۆ ‏فەرموودەكەی سەرەوە و هەروەها بۆ ئەم ئایەتانەش:‏
[يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمْ الْيُسْرَ وَلا يُرِيدُ بِكُمْ الْعُسْرَ] (البقرة 185).
  [يُرِيدُ اللَّهُ أَنْ يُخَفِّفَ عَنْكُمْ] (النساء 28).
  [وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ] (الـحـج 78).
ـ هەروەها زۆربەی موسڵمانان دەڵێن: ئێمە ئەگەر دروست بێت خۆمان لە گۆشتی ‏قوربانییەكە بخۆین و دروستیش بێت (سێ‌یەكی حەیوانەكە) بخۆین و (سێ‌یەكی)كی تریشی ‏هەڵبگرێن ئەوا هەموو ساڵێك قوربانی دەكەین، چونكە وەك ووتراوە ئەو كاتە دەبێتە: (جەژنێك ‏و دوو قوربان).‏
پێغەمبەری خواش (‏صلى الله عليه وسلم‏) فەرموویەتی:((بَشِّرُوا وَلاَ تُنَفِّرُوا، وَيَسِّرُوا وَلاَ تُعَسِّرُوا)) صحيح مسلم رقم: (1732).
واتە: موژدە بدەن و خەڵك ڕاومەنێن، وە كار ئاسانی بكەن و شت لە سەریان قورس و گران ‏و ناڕەحەت مەكەن. ‏
‏3 ـ زۆربەی خەڵك وا دەزانن یان وا تێگەینراون ! كە تەنها یەك جار قوربانی دەكرێت !!! ‏بەڵام لە ڕاستیدا (واجبە) هەموو خێزانێك هەموو ساڵێك قۆچ و قوربانی بكەن وەك پێغەمبەر (‏صلى الله عليه وسلم‏)‏) ‏فەرموویەتی:((يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّ عَلَى كُلِّ أَهْلِ بَيْتٍ فِي كُلِّ عَامٍ أُضْحِيَةً))، واتە: ئەی خەڵكینە ‏پێویستە لە سەر هەموو خاوەن ماڵ و هەموو خێزانێك هەموو ساڵێك قوربانی بكات.‏
[كەواتە: موژدە دەدەین بە هەموو موسڵمانان:‏]
كەوا دروستە ئاژەڵێك (مەڕێك یان بزنێك) بكرێت بە قوربانی بۆ خێزانێك هەرچەندە ‏ژمارەشیان زۆر بێت، بۆ پیاوەكە خۆی و خێزانی و منداڵەكانی.‏
هەروەها دروستیشە (سێ‌یەكی حەیوانەكە) بخۆن و (سێ‌یەكی)كی تریشی هەڵبگرن.‏
بۆیە پێویستە لە سەر ئەوانەی كە توانایان هەیە هەموو ساڵێك قۆچ و قوربانی بكەن وەك ‏پێغەمبەر (‏صلى الله عليه وسلم‏) فەرموویەتی: ((يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّ عَلَى كُلِّ أَهْلِ بَيْتٍ فِي كُلِّ عَامٍ أُضْحِيَةً)) ، واتە: ئەی ‏خەڵكینە پێویستە لە سەر هەموو خاوەن ماڵ و هەموو خێزانێك هەموو ساڵێك قوربانی بكات.‏
‏4 ـ بە داخەوە چەند سەدەیەكە بە هۆی بێ‌ئاگایـی لە سوننەتی موبارەكی پێغەمبەر (‏صلى الله عليه وسلم‏) ‏چەندین بیدعەی وەك (مەولودی) و (بەرە جەژنان و عەرەفە) و (سەر چلە و سەر ساڵ)، و ‏هەروەها (نەزری شیركی بۆ ئیمامەكان) كە هیچ بەڵگەیەكی شەرعی لە سەر نەهاتووە بووەتە ‏هـۆی مراندنی دروشمی قۆچ و قوربانی كردن، كەواتە پێویستە هەوڵی زینــدووكردنەوەی ئەم ‏دروشـمە زۆر بكرێـت تاوەكو سوننــەتەكانی پێغەمبەر(‏صلى الله عليه وسلم‏) زیندوو بكرێنەوە و زاڵ ببێت بە سەر ‏بیدعە چەپەڵەكاندا (إنْ شاء الله).
[ئەم پرسیار و وەڵامە لە كتێبی (چۆنێتى قوربانى كردن لەسەر دەمى پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم) وەرگیراوە لە نوسنی مامۆستا محمد عبدالرحمن]

ماڵپەری بەهەشت - www.ba8.org