ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٢٤٩:سڵاوى خواتان لێبێت من لەم ڕۆژانەیا كتێبێكم خوێندەوە دەیووت ئەگەر بەئەنقەست ڕۆژووەكەت بشكێنى ئەگەر هەموو ئەو ساڵە بە ڕۆژوو بیت بۆت حساب ناكرێ ئینجا من خوشكەكەم شكاندى و بەڵام ئێستا دوو دڵە لەو ڕۆژووەى كە ئێستا ئەیگرێ ؟

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
زۆر فەرموودە (ضعيف) هەن بڵاوبوونەتەوە بە نێو خەڵكدا بە هەموو چینەكانیەوە، ئەو فەرموودانەش زۆر زۆرن، كەچى لەولاشەوە چەندەها فەرموودە (صحيح) هەن هەر باسیشیان لێوە ناكرێت ـ لە گەڵ ئەوەی كە چەندە زۆریشن ـ ڕەحمەتی خوا لە ئیمامی (عبدالله بن المبارك) بێ كە فەرموویەتی: ((فەرموودە (صحيح) ەكان بەسن بۆ ئەوەی خۆ خەریك نەكری بە لاوازەكانەوە))، جا بەڕێز ئەو فەرموودەیەى كە تۆ بەرچاوت كەوتووە و خوشكەكەشتى سارد كردووەتەوە لە قەزاكردنەوەى ئەو ڕۆژانەى كە نەیگرتوون لە ڕۆژووەكەى فەرموودەیەكى (ضعيف) ە، سەرەڕاى بڵاو و باسكراوە لە نێو خەڵكدا لە مانگى ڕەمەزاندا !!! ئەمەش دەقەى ئەو فەرموودە (ضعيف) ەیە، لە گەڵ لێكدانەوەى زانستى بۆى: مَنْ أفطر يوماً من رمضان من غير عذر ولا مرض لم يقضه صوم الدهر وإن صامه.((هذا حديثٌ علَّقهُ البخاريُ في (صحيحه): (4 / 160 ـ فتح الباري) دون إسناد.
وقد وصلهُ ابن خُزَيمة في (صحيحه) رقم: (1987)، و الترمذي رقم: (723)، و أبو داود رقم: (2397)، وابن ماجه رقم: (1672)، والنسائي في (الكبرى) كما في (تحفة الأشراف): (10 / 373)، والبيهقي: (4 / 228)، وابن حجر في (تغليق التعليق): (3 / 170) من طريق أبي المطوس، عن أبيه، عن أبي هريرة.
وقال ابن حجر في (فتح الباري): (4 / 161): (واخْتُلِفَ فيه على حبيب بن أبي ثابت اختلافاً كثيراً، فحصلت فيه ثلاث علل: الإضطراب، والجهل بحال أبي المطوّس، والشك في سماع أبيه من اأبي هريرة). وقال ابن خُزَيمة بعد روايته: (إِنْ صح الخبر، فإني لا أعرف المطوس و لا أباه)، فالحديث ضعيفٌ)).
كەواتە فەرموودەكە فەرموودەیەكى لاوازە و نابێت خوشكەكەشت سارد بێتەوە بە هۆى فەرموودەیەكى لاوازەوە... خواى گەورەش زاناترە.
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وه وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام