ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام

پرسیاری ژمارە ٢٦:چەند پرسیارێكمان بۆ هاتووە سەبارەت بە حوكمى خواردنەوەى(تایگەر)

وەڵام:بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
هەر شتێك خواردنەوەى زۆرى مرۆڤ بێ هۆش بكات ئەوا خواردنەوەى كەم و زۆرى حەرام دەبێت، چونكە بێهۆشكەر (خمر) ە، ئەوەش زانراوە لاى هەموو كەسێك (خمر) دروست نییە و قەدەغە كراوە لە شەریعەتى ئیسلامدا بەڵگەش ئەوەیە (ما اسكر كثيره فقليله حرام) وە (كلُّ مسكر خمر وكل خمر حرام) جا هەر شتێك ئەسڵەكەى پاك بێت وەك گەنم و جۆ و ترێ...هتد، وە نەگاتە ترشان (خمر) كە مرۆڤ بێهۆش بكات ئەگەر زۆرى لێبخوات ئەوا حەڵاڵە كەوا بوو مەرج ئەوەیە بێهۆش نەكات وە سەرچاوەكەى پاك بێت.
ئەوەش بزانە لیژنەى هەمیشەیى بۆ توێژینەوەى زانستیەكان و فەتوادان بە حەڵاڵیان زانیوە بڕوانە فەتواى ژمارە 6805 كتێبی (فتاوى اللجنة الدائمة‌)بەرگى 22 لاپەڕەى 148.
تێبینى:
1- هەندێ جار دەنوسرێت ئەندازەى (لە سەدا 2 تا لەسەدا 9) مادەى كحولى تیادایە بۆ ئەمەش زانایان لەهەمان فەتوادا ئەڵێن: ئەگەر ئەمەش زۆرى لێ بخوێت سەرخۆش بكات ئەوا كەم و زۆرى حەرام دەبێت.
2- بۆ ئەو كەسانەى پرسیارى (تایگر) یان كردووە دەبێت بزانین ئەسڵى چییە پاكە یان نا ئەگەر ئەو مەرجانەى تیادا بوو ئەوە حەڵاڵە.
3- ئەم حوكمە بۆ هەموو خواردنەوەیەكە كە سەرخۆش نەكات بەهەر ناوێكەوە بێت.
لەلایەن (مامۆستا خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە


www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام